رووداو دیجیتاڵ
وەین روونی، ئەفسانەی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ئامۆژگاری مارکۆس راشفۆردی هێرشبەر و ئەستێرەی ئێستای یانەکە دەکات، کە بە دۆخێکی خراپدا تێپەڕدەبێت و بەراورد بە وەرزی رابردوو، ئاستی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
وەرزی رابردوو مارکۆس بە ئاستێکی ناوازەوە دەرکەوت، یاریزانەکە لە 56 یاریدا توانی بەشداری لە 41 گۆڵدا بکات، بەڵام لەم وەرزەدا تاوەکو ئێستا لە 32 یاریدا تەنیا 5 گۆڵ و سێ ئاسیستی هەیە.
روونی لە لێدوانێکیدا ئامۆژگاری ئەستێرە ئینگلیزییەکە دەکات و دەڵێت "راشفۆرد دەبێت زیاتر ئارامبێت، لە ناوەڕاست یاریی بکات و لە نزیک گۆڵدا بمێنێتەوە. بڕوابەخۆبوون گەورەترین فاکتەرە، لەم وەرزەدا نەیتوانیوە بەبەردەوامی گۆڵ تۆماربکات و لەوانەیە پێویستبکات بەشێوازی سادە یاری بکات بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە ئاستی خۆی."
ئەفسانەکەی پێشووی مانچێستەر یونایتد زیاتر دەڵێت "هەندێک کات زمانی جەستەی زۆر باش دەرناکەوێت، یاریزانە بە ئەزموونەکانی یانەکە دەبێت یارمەتی بدەن و هانی بدەن."
راشفۆرد هەلێکی گەورەی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی وەڵامی ئەو رەخنانە بداتەوە کە بە درێژایی ئەم وەرزە لەلایەن میدیاکانەوە ئاراستەی کراون، کاتێک لە گەڕی داهاتووی پرێمەرلیگدا، دێربی مانچێستەر بەڕێوەدەچێت کە تێیدا یانەکەی راشفۆرد دەبێتە میوانی مانچێستەر سیتی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ