گالەری

9 کاژێر له‌مه‌وپێش
23 Photos
بڵند تاهیر
بڵند تاهیر @Bilindtahir
رووداو دیجیتاڵ 

تۆڕی میدیایی رووداو و کۆنسووڵخانەی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر چالاکییەکیان لە هەولێر رێکخست. چالاکییەکە هاوکات بوو لەگەڵ ئاهەنگی دەستپێکردنی ئۆڵیمپیادی پاریس.
 
یان برایم، کۆنسووڵی گشتیی فەرەنسا خۆشحاڵیی خۆی بە رێکخستنی چالاکییەکە دەربڕی: "لێرە هەست بە شانازی دەکەم، چونکە دەزانم لە یارییەکانی ئۆڵیمپیادا هەولێر پشتیوانی لە پاریس دەکات.. زۆر سوپاسی رووداو دەکەم کە لەگەڵ ئێمە ئەم بەرنامە زۆر جوانەیان رێکخستووە."
 
ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو لە چالاکییەکەدا گوتەیەکی پێشکێش کرد و گوتی، "ئەوەی لە ئۆڵۆمپیاددا دەبینرێت، لێکنزیکردنەوەی گەلانە لە رێگەی وەرزشەوە. ئەمڕۆ کە جیهان بەهۆی چەند شەڕێکەوە دابەش بووە، لە پاریس یەکیگرتووەتەوە. لەوێ رووسەکان هەن، ئۆکراینییەکانیش هەن؛ لەوێ فەلەستینیش و بێگومان ئیسرائیلیش هەن.
 
یارییەکانی ئۆڵیمپیاد گەورەترین کۆبوونەوەی وەرزشیی مرۆڤە لە سەرانسەری جیهان، کە هەزاران رکابەر لە چەندین وەرزشی جیاجیادا لەخۆدەگرێت، وەک یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان، مەلەکردن، زۆرانبازی، پایسکیلسواری، تۆپی باسکە، تۆپی پێ و یارییەکانی دیکە کە ئارەزوومەندانی بینینی ریکۆردەکان بۆ خۆیان رادەکێشن.
 
یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس 2024 رۆژی هەینی، 26ـی تەممووز بە رێوڕەسمێکی نایاب لە کەنارەکانی رووباری سێن دەستیانپێکرد، سێ هەفتە دەخایێنن و رۆژی 11ـی ئاب کۆتاییان دێت.