رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژێک بەناوی ماڵباتی لیبرۆن جەیمسی ئەفسانەی باسکەی ئەمریکی، رایگەیاند کە برۆنی جەیمسم کوڕی ئەستێرە بەناوبانگەکەی ئێن بی ئەی، ئێستا دۆخی تەندروستییەکەی باشە و لە مەترسی رزگاری بووە.
برۆنی لە کاتی بەشداریکردنی لە مەشقەکان، لە باشووری کالیفۆرنیا تووشی جەڵتەی دڵ بوو، بە پەلە گەیێندرایە نەخۆشخانە و تیمی پزیشکان توانیان لە مردن رزگاری بکەن.
گوتەبێژی ماڵباتەکەی لیبرۆن جەیمس، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەندامانی تیمی پزیشکی لە دامەزراوەکە چارەسەری سەرەتاییان بۆ کردووە، دواتر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، ئێستا باری تەندروستی جێگیرە دوای ئەوەی لە ژووری چاودێری چڕ دەرهێنرا.
برۆنی جەیمس، لە مانگی ئایاردا رایگەیاند کە لە پاڵەوانێتی تۆپی باسکەی زانکۆکانی ئەمریکا یاری بۆ یانەی ترۆجان دەکات، ئەو یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی پاڵەوانێتی باسکەی قوتابخانەکانی ئەمریکا.




