هاندەرانی ئاتلێتیکۆ سووکایەتی بەئافرەتێک دەکەن درێسی ڤینیسیۆسی پۆشیووە

25-09-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن ڤینیسیۆس جۆنیۆر رەگەزپەرستی ئاتلێتیکۆ مەدرید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یاریی دێربیی مەدرید لە نێوان ئاتلێتیکۆ مەدرید و ریال مەدرید، پەلاماردان و سووکایەتی هاندەرانی یانەی خاوەن یاریگەی بەرامبەر ئافرەتێک بەخۆوەبینی کە درێسی ڤینیسیۆس جۆنیۆری یاریزانی ریال مەدرید پۆشیبوو.
 
رۆژنامەی 'مارکا'ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئەندامانی ئەڵتراسی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، سووکایەتی و قسەی نەشیاوی رەگەزپەرستییان بەرامبەر هاندەرێکی ئافرەت کردووە کە درێسی ڤینیسیۆس جۆنیۆری هێرشبەری ریال مەدریدی لەبەرکردووە.
 
ڤینیسیۆس بڕیاربوو بەشداریی لە یارییەکەدا بکات، بەڵام لە دوا کاژێرەکانی بەرلەدەستپێکردنی یارییەکە، لەلایەن دەستەی راهێنەرانی یانەکەوە دوورخرایەوە، پاشئەوەی دەرکەوت تووشی ئازار لە گەدەیدا بووە.
 
رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، رووداوەکە لە دەوروبەری یاریگەی میترۆپۆلیتانۆی ئاتلێتیکۆ مەدرید روویداوە کە یارییەکەی تێدا بەڕێوەچووە.
 
وەک رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، دەستەی خولی ئیسپانیا 'لالیگا' رووداوەکەی بینیووە و دۆکۆمێنتی کردووە و سکاڵا لە دژی ئەو هاندەرانە بەرز دەکاتەوە بۆ لیژنەی قەڵاچۆکردنی رەگەزپەرستی.
 
دەستەی لالیگا، وەکئەوەی رۆژنامەکە باسیکردووە، پێیانوایە ئافرەتەکە رووبەڕووی رەگەزپەرستی و تووندوتیژی و قسەی نەشیاوی رەگەزپەرستی بووەتەوە.
 
ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یارییەکەدا بە 3 - 1 گۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بەوەش خزمەتی بارسێلۆنای کرد بۆ وەرگرتنی پێشەنگی خولی ئیسپانیا.
 
ڤینی لە یاریگەی یارییەکەدا ئامادەنەبووە و هاوگەشتی تیمەکەی نەبووە بۆ یارییەکە. 
 
ئەو یاریزانە وەرزی رابردوو لە هەمان یاریگەدا رووبەڕووی دروشمی رەگەزپەرستانەی هاندەرانی ئاتلێتیکۆ بووەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین جامی کۆپا ئەمریکایان بەرزکردووەتەوە، وێنە: AFP

ئەرجەنتین کۆپا ئەمریکای 2024ـی بردەوە

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ دووەم جار لەسەر یەک و 16ـەم جار لە مێژووی خۆی، توانی ناسناوی کۆپا ئەمریکا بباتەوە. ئەرجەنتین لە تەواوی پاڵەوانیێتییەکەدا تەنیا یەک گۆڵی لێکرا.