ڤیدیۆ؛ ئەنچێلۆتی: هەمووی خەتای من بوو

25-09-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by OSCAR DEL POZO / AFP
Photo by OSCAR DEL POZO / AFP
نیشانەکردن کارلۆ ئەنچێلۆتی ئاتلێتیکۆ مەدرید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید، دانی بەوەدا نا کە دۆڕانەکەیان بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید هەڵەی ئەوبووە، گوتیشی "ئەگەر بتوانم بگەڕێمەوە بۆ سەرەتای یارییەکە و شتێک بگۆڕم؟ دەمتوانی باشتر بیکەم".
 
لە یاریی دێربیی مەدریددا، ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا 1-3 بە ئاتلێتیکۆ مەدرید دۆڕا و پێشەنگی لالیگای بۆ رکابەرە هەمیشەییەکەی، بارسێلۆنا لەدەستدا.
 
کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای یارییەکەدا، قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و بەرپرسیاریەتی دۆڕانەکەی خستە ئەستۆی خۆی.
 
کارلیتۆ لە وەڵامی پرسیارێکدا، کە ئایا ئەگەر بتوانن بگەڕێنەوە بۆ سەرەتای یارییەکە، شتێک دەگۆڕی؟ گوتی "ئەمە پرسیارێکی باشە. بێگومان دەمتوانی باشتر بیکەم، ئەوە روونە، چونکە ئێمە بە باشی دەستمان پێنەکرد. لە سەرەتاوە ئەنجامێکی باشمان بەدەستنەهێنا، بێگومان من بەرپرسیارم لەوە. کەواتە هیچ کێشەیەک نییە، من بەرپرسیارم".
 
راهێنەر ئیتاڵییەکە، لەبارەی یارییەکەوە، گوتی "پلانی یارییەکە نەگۆڕا، ئێمە بە پلانێکی ئەڵماسی دەستمان پێکرد، بە شێوازی 4-4-2، بە رۆدریگۆ وەک هێرشبەر، ئەوەی روویدا یارییەکەمان بە باشی دەستپێنەکرد، بەرگریمان بە باشی نەکرد". 
 
ئەنچێلۆتی زیاتر گوتی "تیپەکەمان زۆر لاواز بوو، ئێمە لە ناو ناوچەی سزاکەمان بەهێز نەبووین. ئەوان بە ئەنجامی 2-0 لە پێشەوە بوون. ئەوان ئەو یارییەیان کرد کە دەیانویست بیکەن و بەرگرییەکی باشیان کرد. ئەوان بەدوای هێرشی هەڵگەڕاوەدا دەگەڕان. ئاستی ئاتلێتیکۆ لە ئێمە باشتر بوو".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی یۆرۆی 2024 بەرزدەکاتەوە. وێنە: AFP

ئیسپانیا بۆ چوارەم جار بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ

ئیسپانیا بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە لە یاریگەی ئۆلیمپیا ستادیۆم لە بەرلین بەڕێوەچوو، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئینگڵتەرای بردەوە.