ڤیدیۆ؛ بوبلیک بلیتێکی یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی هالەی بەدەستهێنا

25-06-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by Carmen Jaspersen / AFP
Photo by Carmen Jaspersen / AFP
نیشانەکردن ئەلێکساندەر بوبلیک پاڵەوانێتی کراوەی تێنسی هالە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ئەلێکساندەر بوبلیک، تێنسزانی کازاخستانی خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی تێنسی هالە و تێیدا رووبەڕووی ئاندرێ روبلێڤی تێنسزانی رووسی  دەبێتەوە، کە ئەویش بە بردنەوە لە رۆبێرتۆ باوتیستا ئاگوتیی تێنسزانی ئیسپانی گەیشتووەتە یاریی کۆتایی.
 
ئەلێکساندەر بوبلیک بۆ یەکەمجار گەیشتە یارییەکی کۆتایی دەستەی یاریزانە پیشەگەرەکانی 500 خاڵ دوای ئەوەی لە قۆناخی پێشکۆتاییدا بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە ئەلێکساندەر زڤێریڤی ئەڵمانی و خاوەنی پلە نۆیەمی ریزبەندیی باشترین تێنسزانانی جیهانی بردەوە.
 
بوبلیک لە کۆمەڵەی یەکەمدا زەحمەتییەکی زۆری نەبینی بۆ بردنەوەی بە ئەنجامی شەش سێ، بەڵام کۆمەڵەی دووەمی بە زەحمەت، بە ئەنجامی حەوت پێنج یەکلاییکردەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە