ریال مەدرید کار بۆ پلانە گەورەکە دەکات

25-05-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هەنگاوەکانی بۆ گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی پاریس سانجێرمان دەستپێدەکاتەوە.
 
رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی دەڵێت "ریال مەدرید کار بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئێمباپێ دەکات، بەڵام کارگێڕیی یانەکە نایەوێت تەنیا یەک یۆرۆش بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە بداتە یانەی پاریس سانجێرمان.
 
بەپێی هەواڵی رۆژنامەکە ئێمباپێ دەبێت پێشوەخت گرێبەست لەگەڵ ریال مەدرید واژۆبکات، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەوە روونەدات کە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو روویدا.
 
گرێبەستی کیلیان ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە 2025 کۆتاییدێت، بەڵام یاریزانەکە دەتوانێت لە 2024 لە یانەکە بڕوات و هیچ نیازێکیشی نییە بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێبکاتەوە و لەگەڵ یانەکە بەردەوامبێت.
 
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی فەرەنسا دەڵێن "ئێمباپێ کار بەو بەندەی گرێبەستەکەی ناکات کە دەکرێت تاوەکو 2025 گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، هەرچەند کارگێڕیی پاریس سانجێرمان دەیەوێت ئەو یاریزانە بۆ ماوەیەکی درێژ لەگەڵ یانەکە بەردەوامبێت بۆ ئەوەی سەرکردایەتی پڕۆژەی داهاتووی یانەکە بکات."
 
ماوەیەکی درێژە یانەی ریال مەدرید هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ دەدات، لە هاوینی رابردوودا یانەکە زۆر نزیکبوو لە گواستنەوەی یاریزانەکە، بەڵام پاریس سانجێرمان گرێبەستەکەی نوێکردەوە و ریال مەدریدیش لە گواستنەوەیدا شکستیهێنا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە