دوو رۆژ پێش کلاسیکۆ گورزێکی گەورە بەر ریال مەدرید دەکەوێت

24-10-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدرید ئەستێرەیەکی بۆ یاریی کلاسیکۆ لەدەستدا و تاوەکو چەند هەفتەیەکی دیکە یاریزانەکە ناگەڕێتەوە.
 
یانەی ریال مەدرید لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا رایگەیاند، دوای ئەوەی پشکنین بۆ رۆدریگۆ ئەنجامدران، دەرکەوتووە یاریزانەکە لە ماسوولکەکانی رانی راستیدا تووشی پێکانبووە، بەو هۆیەوە یاریزانەکە 15 تاوەکو 20 رۆژ لە یاریگەکان دووردەکەوێتەوە، بەمشێوەیەش یاریزانەکە بەشداری لە یاریی کلاسیکۆی رۆژی شەممەدا ناکات.
 
بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، رۆدریگۆ بەشداری لە چوار یاریی داهاتووی ریال مەدریددا ناکات، بەرامبەر بارسێلۆنا، ڤالێنسیا، ئەیسی میلان و ئۆساسۆنا، بەمەش کارلۆ ئەنچێلۆتی لە هێڵی پێشەوەدا تووشی کێشە دەبێت.
 
پێکانی ئەستێرە بەرازیلییەکە لەکاتێکدایە، تیبۆ کۆرتوا، گۆڵپارێزی یەکەمی ریال مەدریدیش تووشی پێکانبووە و بە ئەگەری زۆرەوە ئەویش بەشداری لە یاریی کلاسیکۆدا ناکات.
 
رۆژی شەممە لە رکابەرییەکانی لالیگادا، هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە یاریی کلاسیکۆدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە و یارییەکە کاژێر 22:00 لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەدەچێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە