براکانی هۆیلەند مێژوو تۆمار دەکەن

24-10-2023
ئاسوودە پێشەوا
نیشانەکردن مانچێستەر یونایتد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
 لەم هەفتەیەی چامپیۆنزلیگ، یانەی کۆپنهاگن دەبێتە میوانی مانچێستەر یونایتد لە ئۆڵدترافۆرد. مان یونایتد لە بارودۆخێکی خراپدان و لەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا هەردوو یارییەکەیان دۆڕاندوە. راسمۆس هۆیلەندی تەمەن 20 ساڵ، لە هەردوو یارییەکەدا توانی گۆڵ تۆمار بکات و سەلماندی کە مان یونایتد هەڵەیان نەکردووە لە کڕینی هێرشبەرە دانیمارکییەکە.
 
لەم یارییەدا دەکرێت چارەنووسی مان یونایتد لەلایەن هۆیلەندەوە دیاری بکرێت، بەڵام مەرج نییە لەلایەن ئەو یانەوە بێت کە بۆ مانچێستەر یاری دەکات. برا ىچووکەکانی راسمۆس بە ناوی ئۆسکار و ئێمیل کە دووانەن و دوو ساڵ لە براکەیان بچووکترن، لەگەڵ یانەی کۆپنهاگن دەبنە میوانی مان یونایتد و لە ئەگەری بەشداری کردنیان لە یارییەکەدا مێژوو تۆمار دەکەن، چونکە ئەمە دەبێتە یەکەمین جار کە سێ برا بەشداری لە یارییەکی چامپۆنز لیگدا بکەن.
 
هەرسێ براکە لە یانەی هۆرشۆلم ئوسێرۆد ئیدراتسکلوب دەستیان بە کاروانی وەرزشیان کردووە.کریستیان مۆرۆکس، بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە ماوەیەکی زۆرە لە نزیکەوە چاودێری سێ براکە دەکات و دەڵێت: هەر کەسێك براکانی هۆیلەندی بینیبێت دەڵێت کە ئۆسکار و ئێمیل بە هەمان شێوەی راسمۆس بەهرەدارن و من تەنانەت پێم وایە کە لەویش باشترن. لە نێوان سێ براکەدا، ئۆسکار یاریزانە دڵخوازەکەمە. ئێمیل جوانتر یاری دەکات کاتێک یاریزان دەبڕێت و پاسی جوان دەدات. هەرچی ئۆسکارە، یاریزانێکی بوێر و شەڕکەرە و لە رووبەڕوبوونەوە ناترسێت. 
 
راسمۆس لەم وەرزەدا لەگەڵ مان یونایتد بەشداری لە 9 یاریدا کردووە و 3 گۆڵی تۆمار کردووە. ئۆسکاری براشی لە ناوەڕاست یاری دەکات و لەم وەرزەدا لە 9 یاریدا گۆڵێك و ئاسیستێکی کردووە. ئێمیڵیش هێرشبەرە و لە 6 یاری کە بۆ تیپی لاوان کردوویەتی توانیویەتی 6 گۆڵ تۆمار بکات.
 
هەرسێ براکە خۆیان بە قەرزداری باوکیان دەزانن. ئاندێرس هۆیلەند، باوکی سێ براکە، پێشتر راهێنەریان بووە لە یانەی هۆرشۆلم و هەموو رۆژێك چەندین کاژێری تەرخان دەکرد بۆ ئەوەی راهێنان بە کورەکانی بکات. تەنانەت کار گەیشتە ئەوەی کە لە ژێر زەمینی ماڵەکەیدا یاریگەیەکی بچووکی تۆپی پێی دروستکرد بۆ ئەوەی لە کاتی کەش و هەوای سەختدا کوڕەکانی لە یاریکردن دانەبڕێن.
 
سێ براکە پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ یەکدیدا هەیە و دوای ئەوەی تیروپشکی چامپیۆنز لیگ راکێشرا، راسمۆس بەپەلە پەیوەندی بە ئۆسکار و ئێمیلی برای کرد. هێرشبەرەکەی شەیتانە سوورەکان بەپەرۆشە بۆ ئەم یارییە و دەیەوێت بیسەلمێنێت کە ئەو لە براکانی باشترە، بە تایبەتی کە کەسە نزیکەکانی ئۆسکار هەڵدەبژێرن و پێیانوایە کە ئەو بەهرەمەندترە لە برا گەورەکەی.
 
هۆرشولم ئاسێرۆد، بەڕێوەبەری پێشووی ئەکادیمیای کۆپێنهاگن دەڵێ، دوو براکە لە برا گەورەکەیان باشترن کە لە تەمەنی ئەواندا بووە. لای من ئۆسکار باشترینە، ئەو زۆر هەوڵدەدات و ناترسێ و باش مامەڵە لەگەڵ تۆپدا دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).