رووداو دیجیتاڵ
ئۆرلیێن چوامینی، یاریزانی فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، بەشێوازێکی ناڕاستەوخۆ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە هاوینی ئەمساڵدا کیلیان ئێمباپێ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە دەکات.
ئێمباپێ گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کەمتر لە سێ مانگی ماوە، یاریزانەکە بڕیاریداوە گرێبەستەکەی نوێنەکاتەوە و هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە داهاتووی ئەستێرە فەرەنسییەکە لە یانەی ریال مەدرید دەبێت.
چوامینی کە لە هەڵبژاردەی فەرەنسا هاوتیپی ئێمباپێیە، لە لێدوانێکدا دەڵێت "ئیسپانییەکان دەزانن کە ئێمباپێ چەندە یاریزانێکی باشە، بەڵام ئەو کاتەی هەموو رۆژێک بینییان، ئینجا هەست بە گەورەیی ئەو یاریزانە دەکەن."
لە ماوەی رابردوودا ئێمباپێ رایگەیاند کە پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتی یۆرۆی 2024، بڕیاری کۆتایی خۆی ئاشكرادەکات، بەڵام بەپێی میدیاکان ئەستێرە فەرەنسییەکە بڕیاری خۆی داوە و لە هاوینی ئەمساڵدا پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ