رووداو دیجیتاڵ
جواو کانسێلۆ، یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی، نزیکە لە بەجێهێشتنی یانە ئینگلیزییەکە و بەرەو خولی رۆشنی سعودی هەنگاو دەنێت.
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، جواو لەگەڵ یانەی هیلالی سعودی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی، بەبڕی 40 ملیۆن یۆرۆ.
میدیای سعودی باس لەوە دەکات کە بەرگریکارە پۆرتوگالییەکە بۆ ماوەی 3 ساڵ روودەکاتە یانەکە. مووچەی یاریزانەکەش 70 ملیۆن یۆرۆ دەبێت بۆ ماوەی 3 ساڵ.
یانەی بارسێلۆنا، ئارەزووی خۆی نیشانداوە بۆ کڕینی یاریزانەکە، یان لانیکەم نوێکردنەوەی گرێبەستی خواستنەکەی، کە وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانە کەتەلۆنییەکە کرد، بەڵام بەهۆی بەرزی مووچەکەییەوە، خوان لاپۆرتای سەرۆکی بارسا لە کڕینی یاریزانەکە کشایەوە.
جواو کانسێلۆ، وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا بەشداری لە 42 یارییدا کرد و چوار گۆڵ و پێنج ئەسیستی هەبوو
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ