ریال مەدرید ناچارە پەنا بباتە بەر دایکی ئێمباپێ

21-08-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن کیلیان ئێمباپێ ریال مەدرید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، ناچارە پەنا بباتە بەر فایزە ئەلعەماری، دایکی کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی فەرەنسی، بۆ ئەوەی لەم هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ کوڕەکەی بکات.
 
لە نوێترین پێشهاتدا، راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە یانەی ریال مەدرید ئەو راستییە دەزانێت کە گرێبەستکردن لەگەڵ کیلیان ئێمباپێی یاریزانی پاریس سانجێرمان لەم هاوینەدا تەنیا بە بڕیاری فایزە ئەلعەماری دایکی ئەنجام دەدرێت.
 
بەگوێرەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا، یانەی ریال مەدرید چاوەڕێی پەیوەندییەکی فایزە ئەلعەماری دەکات بۆ ئەوەی رێکبکەون لەسەر گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ بە بڕی 230 ملیۆن یۆرۆ بۆ لۆس بلانکۆس.
 
ئەو سەرچاوانە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن کە ئێستا دانوستاندنەکانی نێوان کیلیان ئێمباپێ و پاریس سانجێرمان بەردەوامن، بەڵام لۆس بلانکۆس چاوەڕێی ئەوەیە ئەو هەنگاوە سروشتێکی فەرمی وەربگرێت.
 
بەڵام دەشڵێن "ریال مەدرید هیچ زانیارییەکی لەسەر دۆخی ئێستای ئێمباپێ نییە، بەڵام هەستێک هەیە کە یانەکە بۆ هەمیشە چانسی پەیوەندیکردن بەو یاریزانە فەرەنسییە لە داهاتوودا لەدەست دەدات ئەگەر کیلیان ئەمجارەش وەک ساڵی رابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێبکاتەوە".
 
کیلیان ئێمباپێ هێشتا گرێبەستی لەگەڵ پاریس سانجێرمان هەیە و لە هاوینی 2024 ماوەی گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و دەتوانێت بەبێ بەرامبەر بچێتە هەر یانەیەکی دیکە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).