تۆنی کرووس بەیەکجاری واز لە یارییکردن دەهێنێت

21-05-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەشێوەیەکی فەرمی وازهێنانی یەکجاریی تۆنی کرووس، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەی لە دوای یارییەکانی یۆرۆی 2024 راگەیاند.
 
یانەی ریال مەدرید لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا رایگەیاند، لە دوای یارییەکانی یۆرۆی 2024، تۆنی کرووس، ئەستێرەی ئەڵمانی و ناوەڕاستکاری یانەکە بەیەکجاری واز لە یارییکردن دەهێنێت، ریال مەدرید دەیەوێت ئەوپەڕی خۆشەویستی خۆی بۆ تۆنی کرووس، وەکو بەشێک لە مێژووی یانەی ریال مەدرید و یەکێک لە ئەفسانە گەورەکانی تیپی تۆپی پێی یانەکە دووپاتبکاتەوە.
 
تۆنی کرووس لە ساڵی 2014ـەوە لە یانەی ریال مەدرید یاریی دەکات، بەشێکی گرنگی سەرکەوتنەکانی یانەکە تێیدا بەشدار بووە، لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا بەدرێسی یانەکەوە ئەو یاریزانە 22 نازناوی جیاوازی بەدەستهێناوە، 463 یاریی بۆ یانەکە ئەنجامداوە، 4 چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە، 5 نازناوی جامی جیهانی یانەکان، 4 جامی سوپەری ئەوروپا، 4 نازناوی خول، 1 نازناوی جامی شای ئیسپانیا و 4 نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای بردووەتەوە.
 
لە راگەیێنراوەکەی یانەی ریال مەدریددا هاتووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید دەڵێت "تۆنی کرووس یەکێک لە گەورەترین یاریزانەکانی مێژووی ریال مەدریدە، ئەم یانەیە هەمیشە وەکو ماڵی ئەو دەمێنێتەوە."
 
ماڵباتی ریال مەدرید و هیوای سەرکەوتن بۆ ئەو یاریزانە دەخوازێت لە قۆناخی داهاتووی ژیانیدا.
 
لە کۆتایی راگەیێنراوەکەی ریال مەدریددا هاتووە، کرووس لە ئاستێکی بەرزدا وازهێنان رادەگەیێنێت و ئەمە یەکێک لە باشترین وەرزەکانی مێژووی یارییکردنیەتی.

تۆنی کرووس، ئەستێرەی ریال مەدرید




 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە