رووداو دیجیتاڵ
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق راگەیێنراوێکی فەرمیی لەبارەی یاریی کۆتایی قۆناخی پلەی ئۆف لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بڵاوکردەوە و چارەنووسی یارییەکە یەکلادەکاتەوە.
فیدراسیۆنەکە لە راگەێنراوێکی فەرمیدا دەڵێت "براوەی یاریی نێوان هەردوو یانەی دهۆک و نەجەف بەشداری لە رکابەرییەکانی پاڵەوانێتیی یانەکانی کەنداودا دەکات."
لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە، ئەگەر یانەی براوە بەهەر هۆکارێک داوایلێبوردن بکات و نەتوانێت بەشداری لە پاڵەوانێتییەکەدا بکات، ئەوا یانەی دۆڕا لە شوێنی ئەو یانەیە بەشداری لە پاڵەوانێتییەکەدا دەکات.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق داوا لە هەموو لایەک دەکات، پشت بە سەرچاوەی فەرمی ببەستن بۆ گەیشتن بە زانیاریی دروست.
یانەی دهۆک بەبێ یارییکردن، بەهۆی کشانەوەی یانەی زەورا لە یارییەکانی پلەی ئۆف گەیشتە قۆناخی کۆتایی و یانەی نەجەف بەلێدانەکانی یەکلاکەرەوە سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی زاخۆ بەدەستهێنا.
رۆژی چوارشەممە یاریی کۆتایی قۆناخی پلەی ئۆف لەنێوان هەردوو یانەی دهۆک و نەجەف لە بەغدا بەڕێوەدەچێت و براوەی یارییەکە دەگاتە جامی یانەکانی کەنداو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ