ئەو سێ راهێنەرەی بەڕۆیشتنیان بۆشاییەکی گەورە لە پرێمەرلیگ بەجێدەهێڵن

20-05-2024
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن پرێمەرلیگ، یانەی لیڤەرپوول، یانەی برایتن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لەگەڵ پەردە دادانەوە لەسەر دوایین رۆژی رکابەرییەکانی وەرزی ئەمساڵی پرێمەرلیگ و یەکلابوونەوەی چارەنووسی سەرجەم یانە بەشدارەکانی خولەکە، پرێمەرلیگ ماڵئاوایی لە سێ راهێنەری خولەکە کرد، کە لە ساڵانی رابردوودا، جێدەستیان بە رکابەرییەکانەوە گەورە بوو.
 
لە ئانفێڵد، هاندەرانی لیڤەرپوول کۆبوونەوە بۆ ئەوەی ماڵئاوایی لە راهێنەرێکی مێژوویی یانەکەیان بکەن کەلەسەردەستی ئەو، لیڤەرپوولی نوێ لەدایکبوو، ئەو لیڤەرپوولەی لەگەڵ ئەودا، رۆژان و ساڵانی بێدەسەڵاتی و چاوەڕوانی تێپەڕاند و چووەوە سەر سەکۆی نازناوەکان.
 
یۆرگن کلۆپ وەکئەوەی پێشتر راگەیێنرابوو، ماڵئاوایی لە هەمووان کرد لە لیڤەرپوول و حەسرەتێکی گەورەی بۆ هاندەرانی یانەکە بەجێهێشت. لە نێو دیمەنە گشتییەکەی ماڵئاوایی یۆرگندا، یاریزانەکانی لە هەمووان زیاتر ئێستا هەستدەکەن ئیدی ئەمڕۆژانە رۆیشتنەکەیان تەنیایانەیە.
 
کلۆپ بە چەردەیەک یادەوەریی خۆش و سەرنجڕاکێش و گەورەوە ماڵئاواییکرد و ترسی ئەوەی بۆ یانەکە و یاریزانان و هاندەرەکانی بەجێهێشت، ئاخۆ لە دوای ئەو رۆژەکانی لیڤەرپوول چۆن دەبن.
 
لە لەندەن، ماڵئاوایی لە راهێنەرێک لە دوایین یاریی تیپەکەی، بەڵام لە دەرەوەی یاریگەی خۆی جێگەی سەرنج بوو، وێستهام لە یاریگەی ئیتیحادەوە و لە کاتێکدا بەدیار بەپاڵەوانبوونی مانچێستەر سیتییەوە لە دیمەنەکە رادەما، دوایین یاریی خۆی لەگەڵ داڤید مۆیسی راهێنەردا ئەنجامدا.
 
مۆیس کە ساڵانێکی زۆرە ئەزموون لە پرێمەرلیگدا کۆدەکاتەوە و بەر لە وێستهام بەوێستگەی یانەکانی ئیڤێرتن، مانچێستەر یونایتد و ساندێرلانددا گوزەری کردبوو، لە هیچ شوێنێک هێندەی وێستهام، سەرکەوتنی لە ژیانی خۆیدا نەدۆزییەوە.
 
مۆیس بۆ دووەمجار لە 2019دا مەشقدانی تیپەکەی وەرگرت، بەڵام وەرزی رابردوو گەورەترین دەستکەوتی بۆ یانەکە و خۆیشی بەدەستهێنا و تیپەکەی کردە پاڵەوانی کۆنفرانسلیگ.
 
مۆیس کاتێک بۆ جاری دووەم گەڕایەوە بۆ مەشقدانی یانە لەندەنییەکە، تیپەکە لەپێناو مانەوەدا لە پرێمەرلیگ دەجەنگی، بەڵام ئەو ساڵانی درەوشانەوە و بەرەوپێشچوونی لەگەڵ یانەکەدا بردە سەر، کارەکانی بوونە جێگەی پەسندی هەمووان لە یانەکە.
 
برایتن یانەیەکی دیکەبوو کە لە دوا رۆژی پرێمەرلیگدا، کاروانی خۆی لەگەڵ راهێنەرەکەی کۆتایی پێهێنا و بەفەرمی ماڵئاوایی لە رۆبێرتۆ دی زێربی کرد.
 
دی زێربی کاروانێکی کورت، بەڵام سەرکەوتووی لەگەڵ برایتندا هەبوو. ئەو راهێنەرە ئیتاڵییە تەنیا دوو وەرز لەگەڵ یانەکەدا مایەوە، بەڵام ئەو هەرزوو تیپێکی چاونەترس و خاوەن فەلسەفەی یاریکردنی پێشکێشکرد و ساڵی رابردوو یانەکە بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا، بەشداری لە پاڵەوانێتییەکی ئەوروپی کرد.
 
هەر سێ راهێنەرە رۆیشتووەکە، بۆشایی گەورە لە دوای خۆیان لە یانەکانیان بەجێدەهێڵن و ئەرکی ئەوەش بۆ کارگێڕییەکە دەهێڵنەوە، کە راهێنەرێک بهێنێتە شوێنیان، درێژە بەسەرکەوتنەکانی ئەوان بدات.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).