رووداو دیجیتاڵ
ئێرلێنیگ هالاند، ئۆتۆمبێلێکی گرانبەهای جۆری بوگاتی تۆربیلۆنی بە بڕی 4 ملیۆن پاوەند کڕی
ئەستێرە 24 ساڵەکەی مانچستەر سیتی، جارێکی دیکە سەرنجەکانی بردەوە سەر خۆی لە دەرەوەی یاریگا، بەکڕینی ئۆتۆمبێلێکی دەگمەنی بوگاتی تۆربیلۆن، کە لە هەموو جیهاندا تەنیا 250 دانەی لێ دروستکراوە.
ئەو ئۆتۆمبێلە گرانبەهایە خێراییەکی زۆر سەرسوڕهێنەری هەیە کە دەگاتە 445 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئەمەش خێراییەکی بێوێنەیە.
کڕینی ئۆتۆمبێلەکەی هالاند نرخی 3.2 ملیۆن پاوەندە، بەڵام بەهۆی رێسا تووندەکانی دەوڵەتی نەرویج بۆ دەرچوونی گازە زیانبەخشەکان، نرخی کۆتایی لەگەڵ وەرگرتنی باج گەیشتە 4 ملیۆن پاوەند.
چاوەڕوان دەکرێت هالاند دەستکاری تایبەتی ئۆتۆمبێلەکە بکات و بەشێوەیەکی ناوازە کە تایبەت بێت بەخۆی دیزاینی بکاتەوە، ئەمەش وای لە هەواداران کردووە بپرسن ئایا رەنگی شینی ئاسمانی تایبەتی مانچێستەر سیتی دەبێت یان رەنگێکی دیکە؟
هالاند جگە لەم ئۆتۆمبێلە خاوەن ئەم ئۆتۆمبێلانەیە، فێراری مۆنزای، ڕۆڵس ڕۆیس کۆلینان، ئاستۆن مارتن DBX 707، رەینج ڕۆڤەر سپۆرت، ئاڤانت پێرفۆرمانس
ئەم کڕینە گرانبەهایە جۆشوخرۆشی هالاند بۆ ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکان دەردەخات و ئۆتۆمبێلێکی دیکەی خستە ناو کۆکراوەکانی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ