پەیامی لیۆنێل مێسی دوای بردنەوەی مۆندیال

19-12-2022
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی مۆندیالی قەتەر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

لیۆنێل مێسی، ئەستێرە و کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، دوای بردنەوەی نازناوی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە هەموو ئەرجەنتینییەکان کرد.
 
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوێنی لەسەر یاریگەی لوسەیل لە قەتەر، بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە یاریی کۆتایی مۆندیالی لە فەرەنسا بردەوە و جامی جیهانی بەدەستهێنا.
 
مێسی نووسیویەتی "من چەندینجار خەونم بەو جامەوە بینیوە، ئەوەندەم ویستووە کە هێشتا بڕوا ناکەم ئێمە بردوومانەتەوە".
 
ئەو لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت "سوپاس بۆ ماڵباتەکەم، بۆ هەموو ئەوانەی کە پشتگیریی من دەکەن، هەروەها بۆ هەموو ئەوانەی باوەڕیان بە ئێمە هەبوو".
 
لیۆ لە درێژەی پەیامەکەیدا، دەشڵێت "جارێکی دیکە نیشانماندا کە ئێمەی ئەرجەنتینییەکان کاتێک پێکەوە تێدەکۆشین و یەکدەگرین، دەتوانین هەموو ئەو شتانەی لە مێشکماندا هەیە بەدەستبهێنین".
 
باشترین یاریزانی مۆدندیال، لە کۆتایی پەیامەکەیدا، نووسیویەتی "بەرژەوەندی ئەم تیپە، لە تاکەکان گرنگترە، هێزی هەموو کەسێکە کە بۆ هەمان خەون تێدەکۆشێت، کە خەونی هەموو ئەرجەنتینییەکانیش بوو، ئێمە بەدەستمانهێنا، ڤامۆس ئەرجەنتین، بەم زووانە دەتانبینمەوە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی یۆرۆی 2024 بەرزدەکاتەوە. وێنە: AFP

ئیسپانیا بۆ چوارەم جار بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ

ئیسپانیا بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە لە یاریگەی ئۆلیمپیا ستادیۆم لە بەرلین بەڕێوەچوو، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئینگڵتەرای بردەوە.