مووچەی مێسی لەگەڵ ئینتەرمەیامی 20 ملیۆن و 400 هەزار دۆلارە

19-10-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی ئینتەرمەیامی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یەکێتیی یاریزانانی تۆپی پێی خولی گەورەی ئەمریکی ئاشکرایکرد، مووچەی ساڵانەی لیۆنێل مێسی لەگەڵ ئینتەرمەیامی 20 ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.
 
مووچەی ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییە لە مووچەی سەرجەم یاریزانانی سێ تیپی دیکەی خولەکە زیاترە و تەنانەت دوو ئەوەندەی مووچەی هەموو یاریزانانی یانەی ئۆرلاندۆ سیتییە.
 
لە راپۆرتی ساڵانەی یەکێتیی یاریزانانی خولی ئەمریکیدا هاتووە، مووچەی بنەڕەتی هێرشبەرە تەمەن 36 ساڵەکە 12 ملیۆن دۆلارە و لە کاتی زیادکردنی پاداشتەکانی. کە لە گرێبەستەکەیدا هاتووم، کۆی مووچەکە بەرزدەبێتەوە بۆ 20 ملیۆن و 46 هەزار و 667 دۆلار.
 
ئەمە بەرزترین مووچەی یاریزانێکە لە خولەکەدا، لە دوای ئەویش لۆرێنزۆ ئینسینی، یاریزانی تۆرۆنتۆ دێت، کە 15 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار وەردەگرێت، دواتر شێردان شاقیری یاریزانی شیکاگۆ کە مووچەکەی دەگاتە 8 ملیۆن و 153 هەزار دۆلارە.  یاریزانی لۆس ئەنجلۆس گالاکسی خاڤیێر هێرناندێز، بە پلەی چوارەم دێت، کە 7 ملیۆن و 443 هەزار دۆلار وەردەگرێت.
 
لەسەر ئاستی یانەکانیش، ئینتەرمەیامی لە پێشەنگی لیستی مووچەی یاریزاناندایە و بڕی 39 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار دەداتە یاریزانان. لە پلەی دووەمیشدا تۆرۆنتۆ دێت کە کۆی مووچەی یاریزانەکانی 32 ملیۆن و 300 هەزار دۆلارە، دواتر لۆس ئەنجلۆس گالاکسی بە 25 ملیۆن دۆلار سێیەمە، هەروەها لۆس ئەنجلۆس بە 20 ملیۆن و 800 هەزار دۆلار.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە