رووداو دیجیتاڵ
یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنا شوێنی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی خولی پۆرتوگال پاراست و ڤیکتۆر یۆکێرێش هاتریکی تۆمارکرد.
لە رکابەرییەکانی گەڕی 30ـی خولی پۆرتوگال، سپۆرتینگ لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر یانەی مۆرێرێنسی یارییکرد و بە هاتریکی یۆکێرێش یارییەکەی بردەوە.
لە خولەکی 12 یۆکێرێش دەرفات گۆڵکردنی کردەوە و خاوەن یاریگەی پێشخست.
هەمان یاریزان دوای 12 خولەک گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد، نیوەی یەکەمی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر کۆتاییهات.
لە خولەکی 52 یۆکێرێش بە لێدانێکی راستەوخۆی سەرنجڕاکێش هاتریکی تۆمارکرد و سپۆرتینگی کردە خاوەنی سێ گۆڵ.
خولەکی 55 سێدریک تێگویا ئەنجامەکەی بۆ یانەی میوان کەمکردەوە، بەڵام هیچ سوودێکی نەبوو سپۆرتینگ بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکەی بردەوە و بە 30 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکەیە.
ڤیکتۆر یۆکێرێش، لەم وەرزەدا لە خولی پۆرتوگال 34 گۆڵی تۆمارکردووە و گۆڵکاری خولەکەیە، نزیکترین یاریزان لێیەوە 16 گۆڵی تۆمارکردووە.
بەهۆی ئەو ئاستبەرزەی پێشکێشی دەکات، یۆکێرێش چاوی زۆری لەسەرە و یانە گەورەکانی ئەورووپا دەیانەوێت لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵ واژۆبکەن، بەتایبەتیش یانەی مانچێستەر یونایتد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ