رووداو دیجیتاڵ
مارتن تروێکس جونیۆر، لە پێشبڕکێی ناسکار کرایۆن 301 کە لە شاری لۆدۆن لە ویلایەتی نیو هامپشایری ئەمریکا بەڕێوەچوو، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
بڕیاربوو پێشبڕکێکە رۆژی یەکشەممە ئەنجام بدرێت، بەڵام باران بارینێکی زۆر بووە هۆی دواخستنی بۆ رۆژی دواتر.
مارتن تروێکس جونیۆری تەمەن 43 ساڵ، بە ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا بەسەر زۆربەی سۆڕانەوەکانی پێشبڕکێیەکەدا زاڵ بوو، کە پێشبڕکێیەکە لە 254 سۆڕانەوە پێکدێت و یەکەم سەرکەوتنی لەسەر ئەم تراکە بەدەستهێنا، بەڵام سێیەم سەرکەوتنی بوو لە پێشبڕکێی پاڵەوانێتی لەم وەرزەدا.
تروێکس پانزە سوڕانەوە بەر لە تەواوبوونی پێشبڕکێکە پێشەنگی گرتبوو، بەڵام ئۆتۆمبێلەکەی بەر ئۆتۆمبێلی کریستوفر بێڵی کەوت بەهۆیەوە بەر دیوارەکە کەوت، ئەمەش وایکرد بۆ جاری هەشتەم ئاگادار بکرێتەوە.
شۆفێرەکە دوای دەستپێکردنەوەی یارییەکە بەردەوام بوو و بردنەوەی بەدەستهێنا و پلەی دووەمی بۆجۆی لۆگانۆ مایەوە و کایل لارسۆن سێیەم بوو. کیڤن هارڤیک پلەی چوارەم و براد کیسێلۆڤسکی پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا.



