فیل فۆدن بەباشترین یاریزانی پرێمەرلیگ دەستنیشانکرا

18-05-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن فیل فۆدن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فیل فۆدن، ئەستێرەی لاوی ئینگلیزی و یانەی مانچێستەر سیتی بەباشترین یاریزانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ دەستنیشانکرا.
 
فۆدن لەم وەرزەدا لەگەڵ مانچێستەر سیتی ئاستێکی بەرزی پێشکێشکردووە و تەنیا یەک یارییان ماوە بۆ ئەوەی لە ئەگەری بردنەوە بۆ جاری چوارەم لەسەریەک نازناوی خولەکە ببەنەوە و ببنە یەکەم یانە لە مێژووی تۆپی پێی ئینگلتەرادا ئەو کارە بکەن.
 
ئەستێرە ئینگلیزییەکە لەم وەرزەدا 34 یاریی لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا کردووە، 17 گۆڵی کردووە و 8 ئاسیستی هەیە، یاریزانەکە 2781 خولەک لە خولەکەدا یارییکردووە و بەشداریی لە 25 گۆڵدا کردووە.
 
فیل فۆن بەگشتی لەم وەرزەدا لە سەرجەم و خول پاڵەوانێتییەکاندا، 51 یاریی بۆ مانچێستەر سیتی ئەنجامداوە و 25 گۆڵی تۆمارکردووە.
 
پێشتر پێپ گواردیۆلا، زیاتر لە جارێک ستایشی یاریزانەکەی کردووە و بەباشترین یاریزانی پرێمەرلیگ ناوی بردبوو.

رۆژی هەینی کۆل پالمەر، یاریزانی یانەی چێڵسی بەهۆی ئەو ئاستەبەرزەی لەم وەرزەی خولەکەدا پێشکێشیکرد، وەکو باشترین یاریزانی لاوی خولەکە دەستنیشانکرا.
 
پالمەر لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا 33 یاریی ئەنجامداوە، 22 گۆڵی تۆمارکردووە و 10 ئاسیستی هەیە، لەکاتێکدا ئەمە وەرزەی یەکەمی بوو لە یانەی چێڵسی.


 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە