ڤیدیۆ؛ مێرخاس دۆسکی و زیدان ئیقبال قسە بۆ رووداو دەکەن

16-01-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
مێرخاس دۆسکی و زیدان ئیقبال
مێرخاس دۆسکی و زیدان ئیقبال
نیشانەکردن مێرخاس دۆسکی زیدان ئیقبال
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هەردوو یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق، مێرخاس دۆسکی، ئەستێرەی کورد و زیدان ئیقبال، دوای بردنەوەیان لە یاریی یەکەمی جامی ئاسیادا بۆ رووداو قسەدەکەن و یاریزانە کوردەکە دەڵێت "چاوەڕێی ژاپۆن دەکەین."
 
مێرخاس دۆسکی، بەدڵخۆشییەکی زۆرەوە قسەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو کرد و گوتی "سوپاس بۆ خوا یاریی یەکەممان بردەوە، هەمیشە یاریی یەکەم زەحمەتترین یارییە لە پاڵەوانێتییەکە، ئێمە ئێستا دڵخۆشین بەو بردنەوەیە و سەرنجمان لەسەر یاریی داهاتوو دەبێت بەرامبەر ژاپۆن."
 
بەرگریکارە کوردەکەی هەڵبژاردەی عێراق لەبارەی یارییکردنیدا بەرامبەر ژاپۆن لە دووەم یارییاندا بە رووداوی گوت "من پێشبینی ئەم ئەنجامەم دەکرد، چونکە ئێمە کواڵێتی پێویستمان هەیە لە تیپەکەدا. ئێمە ئێستا چاوەڕێی یاریی ژاپۆن دەکەین، ئێمە برسین"
 
لەلایەن خۆیەوە زیدان ئیقبال، یاریزانی پێشووی مانچێستەر یونایتد و ئێستای یانەی ئوترێختی هۆڵەندی بۆ رووداو قسەیکرد و گوتی "زۆر شانازی بە تیپەکەمەوە دەکەم بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە، ئێستا سەرنجمان لەسەر یاریی داهاتووە و هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین."
 
لە وەڵامی پرسیارێکی رووداودا لەبارەی ئەوەی دەتوانن رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوەکە بکەن، ئیقبال بە رووداوی گوت "ئێمە لەبەر ئەوەیە لێرەین، ئێمە بۆ پشوودان نەهاتووینەتە ئێرە، هەر هەڵبژاردەیەک کە دێتە ئێرە بۆ ئەوە دێت کە پاڵەوانێتییەکە بباتەوە، ئەگەر لە هەر یاریزانێکی هەر هەڵبژاردەیەک بپرسیت هەمان وەڵامت دەداتەوە.، ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین."
 
هەڵبژاردەی عێراق لە یەکەم یارییدا لە رکابەرییەکانی جامی ئاسیا، بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی بەرامبەر بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیندونیزیا بەدەستهێنا، رۆژی هەینی لە دووەم یارییدا لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا، عێراق رووبەڕووی هەڵبژاردەی ژاپۆن دەبێتەوە.


 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە