فەرمی.. بێلینگهام بووە یاریزانی ریال مەدرید

14-06-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن جود بێلینگهام
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەشێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی جود بێلینگهام، یاریزانی ئینگلیزی و یانەی بۆرووسیا دۆرتموندی بۆ ریزەکانی راگەیاند.
 
یانەی ریال مەدرید لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا نووسیوویەتی "ریال مەدرید و دۆرتموند لەسەر گواستنەوەی جود بێلینگهام گەیشتنە رێککەوتن و یاریزانەکە بۆ شەش وەرزی داهاتوو یاریی بۆ ریال مەدرید دەکات."
 
بەپێی راگەیێنراوەکە رۆژی، 15ـی مانگ واتە سبەی کاژێر 13:00 بەکاتی باشووری کوردستان لە شاری مەدرید، رێوڕەسمی ناساندنی یاریزانەکە وەک یاریزانی نوێی یانەی ریال مەدرید بەڕێوەدەچێت، دوای ئەوەش یاریزانەکە بۆ رۆژنامەڤانان قسەدەکات.
 
ماوەیەکی زۆرە ناوی بێلینگهام بە یانەی ریال مەدریدەوە بەستراوەتەوە، بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان نرخی گواستنەوەی یاریزانەکە 103 ملیۆن یۆرۆیە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 1 ملیار یۆرۆیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە