تیپەکەی رۆناڵدۆ بە تووندی سزادرا

13-07-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا)، یانەی نەسڕی سعودیی بەفەرمی لە تۆمارکردنی یاریزانان سڕکرد.
 
فیفا لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا دەڵێت "یانەی نەسڕی سعودی لە تۆمارکردنی ناوی یاریزانە نوێیەکانی سڕکرا، بەهۆی ئەو قەرزانەی لەسەر یانەکەن و نەدراون، بۆیە تاوەکو دانی ئەو قەرزانە یانەکە ناتوانێت ناوی هیچ یاریزانێکی نوێ تۆماربکات."
 
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیەی ئاگاداکردووەتەوە کە رێگە بە نەسڕ نادرێت یاریزانەکانی تۆماربکات، بەهۆی جێبەجێنەکردنی بڕیارەکەی ژووری چارەسەرکردنی ناکۆکی نێودەوڵەتی دەربارەی دانی باجەکانی یانەی لێستەر سیتی، لە دۆسییەی گواستنەوەی ئەحمەد موسای هێرشبەری نەیجیری و پێشووی ئەو یانەیە کە پێش 5 ساڵ گرێبەستی لەگەڵ کراوە.
 
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن یانەی نەسڕ دوو ملیۆن ریالی نەداوەتە یانەی لێستەر سیتی، چونکە لە بەندێکی گرێبەستی ئەو یاریزانەدا هەبوو کە 40 یاری یان زیاتر بکات، پێویستە یانە سعودییەکە ئەو پارەیە بداتە یانە ئینگلیزییەکە، بەڵام نەسڕ پارەکەی نەداوە.
 
جگە لەوەش بەندێکی دیکەی گرێبەستەکەی یاریزانە نەیجیرییەکە ئەوەبووە کە نەسڕ یەک ملیۆن ریالی دیکە دەداتە یانەی لێستەر سیتی ئەگەر یانەکە پلەی یەکەم یان دووەمی خولی سعودی بردەوە.
 
دوای ئەم بڕیارەی فیفا، یانەی نەسڕ دەبێتە پازدەیەم یانە کە لەسەر ئاستی خولی رۆشن و یلۆی سعودییە بڕیاری سڕکردنیان بۆ تۆمارکردنی ناوی یاریزانی نوێ بۆ دەرچووبێت.
 
ئەحمەد موسا، ئێستا لە یانەی سیڤا سپۆری تورکی یارییدەکات، پێشتر لە 2018 بەرامبەر 16.5 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی لێستەر سیتییەوە پەیوەندیی بە یانەی نەسڕەوە کردبوو و لە 58 یارییدا 11 گۆڵ و 14 ئاسیستی هەبوو و لە وەرزی 2018-2019 لەگەڵ یانەکە نازناوی خول و جامی سوپەری سعودیەی لەگەڵ یانەکە بردەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).