ئەو پیاوەی پاریس بۆ هێشتنەوەی ئێمباپێ پشتی پێدەبەستێت

11-07-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کیلیان ئێمباپێ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی پاریس سانجێرمان ئامادەیە کیلیان ئێمباپێ بفرۆشێت، بەڵام بەو شێوەیە کە خۆی دەیەوێت، چونکە نایەوێت بە پارەیەکی کەم دەستبەرداری یاریزانەکە ببێت، یانیش لە وەرزی داهاتوودا بێبەرامبەر یاریزانەکە بڕوات، ئەمە لەکاتێکدا ئەگەر نەیتوانی یاریزانەکە بۆ مانەوە لە یانەکەدا رازی بکات.
 
بەپێی نوێترین پێشهاتەکان، یانەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت پشت بە زیاد حەمود، سەرۆکی پێشووی تۆڕی هەواڵی بی ئێن سپۆرتی قەتەری ببەستێت، بۆ ئەوەی ئێمباپێ رازی بکات لە یانەکە بمێنێتەوە، لەکاتێکدا زیاد ماوەیەک پێش ئێستا گرێبەستێکی لەگەڵ ئێمباپێ کردووە، بۆ ئەوەی سەرپەرشتی وێنەکانی یاریزانەکە بکات لە دەرەوەی یاریگەکانی تۆپی پێ.
 
رۆژنامەی لێ پاریسیانی فەرەنسی دەڵێت "پاریس سانجێرمان هەموو رێگەیەک بەکاردەهێنێت، بۆ ئەوەی ژیان لە کیلیان ئێمباپێ تێکبدات، یان دەمێنێتەوە، یانیش بەپارەیەکی زۆر دەبێت بڕوات."
 
ئێمباپێ دەیەوێت بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو پارەیەکی زۆر وەک پاداشت وەربگرێت و دوای ئەوە بێبەرامبەر بڕوات، بەڵام پاریس بەهیچ شێوەیەک ئامادەنییە ئەوە بکات.
 
لەلایەکی دیکەوە ناسر خلێفی، سەرۆکی پاریس سانجێرمان نایەوێت یانەکەی گەشتی ژاپۆن بکات، بەر لەوەی دۆسییەی ئێمباپێ یەکلابکرێتەوە.
 
رادیۆی مۆنتی کارلۆی فەرەنسی دەڵێت "پاریس سانجێرمان هەموو شتێک دەکات بۆ ئەوەی ئێمباپێ کار بە بەندی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2025 بکات، بۆ ئەوەش یانەکە دەیەوێت هەرچی زووە لەگەڵ ماڵباتی یاریزانەکە کۆببێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ پلانێک بۆ کۆبوونەوەی هەردوولا نییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە