بەهۆی ئابڕووچوونێکی سێکسییەوە، خانمە ناوبژیوانێک بۆ هەتاهەتایە راگیرا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا، بڕیارییدا خانمە ناوبژیوانێکی وڵاتەکە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکی دزەپێکراوەوە بۆ هەتاهەتایە رابگرێت و ناوبژیوانەکەش نکۆڵی لەو ڤیدیۆیە دەکات.
 
فیدراسیۆنەکە بڕیارییداوە، ئەلیف کارائەسلان، خانمە ناوبژیوانی تۆپی پێ و تەمەن 24 ساڵ بۆ هەتاهەتایە لە بەڕێوەبردنی یارییەکان رابگیرێت، دوای ئەوەی ڤیدیۆییەکی دزەپێکراوی ناوبژیوانەکە لەگەڵ بەرپرسێک بڵاوبووەوە کە بە تەمەن لێی گەورەترە.
 
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، ئەلیف کارائەسەلان، خانمە یاریدەدەری ناوبژیوان لە ڤیدیۆییەکدا دەردەکەوێت کە سێکس لەگەڵ ئورهان ئەردەمیر، سەرپەرشتیاری ناوبژیوانان دەکات و بەو هۆیەوە خانمە ناوبژیوانەکە بۆ هەتاهەتایە رادەگیرێت.

 
جگە لە ئەلیف، ئورهانیش لە کارەکەی لادەدرێت و لە هەموو چالاکییەک سڕ دەکرێت.
 
ئەلیف کارائەسلان لەبارەی رووداوەکە لەلێدوانێکدا دەڵێت"رێگەیەکی یاسایی درێژمان لەبەردەمە، بەڵام بە بەهێزترین و باشترین شێوە دەتوانم رووبەڕووی ببەمەوە."

 
فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا بڕیارییداوە پێداچوونەوە بە سزایەکەدا نەکات و رێگەنەدا چیدیکە ئەو خانمە ناوبژیوانە لە بەڕێوەبردنی هیچ یارییەکدا بەشداربێت.
 
ئەلیف یەکێکە لە خانمە وەرزشڤانە بەنێوبانگەکانی تورکیا، خاوەنی زیاتر لە 386 هەزار فۆڵەوەرسە لە ئینستاگرام و رەتیدەکاتەوە ئەوەی لە ڤیدیۆکەدایە ئەو بێت، پارێزەرەکەشی دەڵێت "ڤیدیۆکە لە رێگەی ژیریی دەستکردەوە دروستکراوە."

 
لەلایەن خۆیەوە ئورهان ئەردەمیر دانی بەوەداناوە کە ژیانی وەرزشی ئەو کۆتاییهاتووە، بەڵام ناوبانگی ئەویش لەنێو ماڵباتەکەی و بازنەی هاوڕێ و کۆمەڵگەکەشی تێکدەچێت.
 
ئورهان ئەردەمیر لە ئیستەنبووڵ لە دایکبووە، تەمەنی 61 ساڵە، پێشتر لە 1999 تاوەکو 2002 ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بووە و چەندین یاریی جیاوازی لەسەر ئاستی تۆپی پێی تورکیا بەڕێوەبردووە.





کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە