ئەرکی ئەمجارەی مێسی و مەیامی ئاسانترە

08-08-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی ئینتەرمەیامی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

رکابەری داهاتووی یانەی ئینتەرمەیامی لە جامی خولەکاندا ئاشکرابوو، کە پێدەچێت ئەرکی ئەمجارەی تیپەکەی لیۆنێل مێسی ئاسانتر بێت لە قۆناخی رابردوو.
 
لە قۆناخی 16ـی جامی خولەکاندا، لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی سەرکردایەتی یانەی ئینتەرمەیامی کرد بۆ بردنەوە بە زەحمەت لە یانەی دالاس، کە دوای یەکسانبوون بە ئەنجامی 4-4 ئینتەرمەیامی بە لێدانی یەکلاکەرەوە 5-3 یارییەکەی بردەوە و گەیشتە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکە.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یانەی چارلۆتی ئەمریکی دوای ئەوەی لە قۆناخی 16ـەدا بە ئەنجامی 2-1 لە هیوستن دینامۆی بردەوە، گەیشتە قۆناخی 8ـی پاڵەوانێتییەکە و بەرامبەر ئینتەرمەیامی یاری دەکات.
 
پێدەچێت ئەرکی ئەمجارەی مێسی و ئینتەرمەیامی لە قۆناخی هەشتدا ئاسانتر بێت لە قۆناخی 16، چونکە چارلۆت تیپێکی ئاست باش نییە و لە ریزبەندیی خولی ئەمریکیدا لە کۆی 29 یانە پلەی 25ـی گرتووە و تەنیا 26 خاڵی هەیە. بەڵام دالاس کە لە قۆناخی رابردوودا لە لایەن ئینتەرمەیامییەوە دەرکراوە، پلەی 16ـی ریزبەندیی خولی ئەمریکی گرتووە و خاوەنی 30 خاڵە.
 
ئینتەرمەیامی کە ئێستا بە بوونی لیۆنێل مێسی، سێرخی بۆسکێس و خۆردی ئەلبا تیپێکی باشترە، پلەی کۆتایی و 29ـیەمینی خولی ئەمریکای گرتووە و تەنیا 18 خاڵی هەیە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە