کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئێمباپێ و خلێفی

ئێمباپێ و خلێفی

وەرزش

بۆمبە چێنراوەکەی نێو ماڵی پاریس تەقییەوە

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

08-07-2023
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر08-07-2023

بابەتی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا ریمۆنتادای ئەنجامدا و لە ڤیاڕیالی بردەوە
وەرزش22-11-2026

بارسێلۆنا ریمۆنتادای ئەنجامدا و لە ڤیاڕیالی بردەوە

بەهۆی جەمال موسیالاوە، رەخنەی تووند ئاراستەی یانەی بایرن میونشن دەکرێت
وەرزش22-11-2026

بەهۆی جەمال موسیالاوە، رەخنەی تووند ئاراستەی یانەی بایرن میونشن دەکرێت

بۆ دەستهەڵگرتن لە قوقیە بۆ هەولێر، یانەی زەورا داوای زیاتر لە 900 ملیۆن دینار دەکات
وەرزش22-11-2026

بۆ دەستهەڵگرتن لە قوقیە بۆ هەولێر، یانەی زەورا داوای زیاتر لە 900 ملیۆن دینار دەکات

رووداو دیجیتاڵ

ئەو قسانەی کیلیان ئێمباپێ، لە دوایین هەڤپەیڤینیدا لەگەڵ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ کردوویەتی، خاوەنە قەتەرییەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی تووڕە کردووە و پێیانوایە ئەوە بێ رێزییە بەرامبەر یانەکەی و هەمووان دەیکات.
 
کیلیان ئێمباپێ، بە گۆڤارە فەرەنسییە بەنێوبانگەکەی گوت "نازانم پاریس پێویستی بە چییە بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ، نابێ ئەو پرسیارە لە من بکرێت. سانجێرمان تیپێکی دابەش بووە، یانەکەش دابەش بووە، یاریکردن بۆی زۆر هاوکارییم ناکات".
 
ئەو زیاتر گوتی "بۆچی پاریس چامپیۆنزلیگ ناباتەوە؟ دەبێ لەوانە بپرسن کە تیپەکە هەڵدەبژێرن و لیستی یانەکە رێکدەخەن. ئەوانەی گرووپەکە دروستدەکەن، من تەنیا هەوڵدەدەم باشترین توانای خۆم پێشکێش بکەم".
 
میدیاکانی فەرەنسا ئاشکرایانکرد، کە ئەم قسانەی کیلیان خاوەنە قەتەرییەکانی یانە پاریسییەکەی زۆر تووڕە کردووە و دەڵێن "ناسر خلێفی، سەرۆکی یانەکە لە وەڵامیدا گوتوویەتی، ئەگەر ئێمباپێ بەو شێوەیە بیردەکاتەوە، ئەی بۆ ئێستا ناڕوات؟!".
 
ئەو سەرچاوانە دەشڵێن "ناسر خلێفی، بەهۆی دوایین هەڤپەیڤینی کیلیان ئێمباپێ تووشی شۆکێکی گەورە بووە، ئەو پێیوایە کیلیان بێ رێزی بەرامبەر هەموو یاریزانانی ئێستا، نوێیەکان، راهێنەری نوێ و هەموو هاندەرانی پاریس سانجێرمان کردووە".
 
هەروەها زیاتر دەڵێن "قەتەر زۆر تووڕەیە لەو قسانەی کیلیان ئێمباپێ لە دوایین هەڤپەیڤینیدا کردوویەتی، خاوەنانی پاریس سانجێرمان پێیانوایە ئەو هیچ رێزێکی بۆ یانەکەی نیشان نەداوە".
 
ئەستێرەی فەرەنسی، لە هەپڤەیڤینەکەی فرانس فوتبۆڵدا، زیاتر گوتوویەتی "من کەسێکی رکابەریم، لە هەر کوێ بم بردنەوەم دەوێت، بەلامەوە گرنگ نییە لە کوێ یارییدەکەم و کام درێس لەبەردەکەم، گرنگ سەرکەوتنە. هەرگیز تێرنابم، چامپیۆنزلیگم دەوێت. ئێستا لە پشوودام، چێژ وەردەگرم، وزە بەدەستدەهێنمەوە و بە برسێتییەوە دەگەڕێمەوە".

 

بابەتی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا ریمۆنتادای ئەنجامدا و لە ڤیاڕیالی بردەوە
وەرزش22-11-2026

بارسێلۆنا ریمۆنتادای ئەنجامدا و لە ڤیاڕیالی بردەوە

بەهۆی جەمال موسیالاوە، رەخنەی تووند ئاراستەی یانەی بایرن میونشن دەکرێت
وەرزش22-11-2026

بەهۆی جەمال موسیالاوە، رەخنەی تووند ئاراستەی یانەی بایرن میونشن دەکرێت

بۆ دەستهەڵگرتن لە قوقیە بۆ هەولێر، یانەی زەورا داوای زیاتر لە 900 ملیۆن دینار دەکات
وەرزش22-11-2026

بۆ دەستهەڵگرتن لە قوقیە بۆ هەولێر، یانەی زەورا داوای زیاتر لە 900 ملیۆن دینار دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە