ڤیدیۆ؛ بنزیما کلاسیکۆی لە رۆناڵدۆ بردەوە

07-12-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
کەریم بنزیما، کریستیانۆ رۆناڵدۆ
کەریم بنزیما، کریستیانۆ رۆناڵدۆ
نیشانەکردن کەریم بنزیما کریستیانۆ رۆناڵدۆ خولی سعودیە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئیتیحاد، یاریی لووتکەی خولی سعودیەی لە نەسڕ بردەوە و شوێنی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە بەهێزتر کرد.
 
یارییەکە لە یاریگەی جەوهەرە بەڕێوەچوو، لە خولەکی 54 کەریم بنزیما گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی ئیتیحاد تۆمارکرد و خاوەن یاریگەی پێشخست.
 
دوای تەنیا دوو خولەک، کریستیانۆ رۆناڵدۆ، وەڵامی هاوڕێی پێشووی لە یانەی ریال مەدرید دایەوە و ئەنجامەکەی بۆ یانەی نەسڕ یەکسانکردەوە.
 
دوای ئەمە هێرشەکانی یانەی ئیتیحاد بۆ سەر گۆڵی یانەی نەسڕ بەردەوامبوون، یاریزانانی هەردوو یانەش چەند جارێک ناڕەزایەتیان بەرامبەر بڕیارەکانی ناوبژیوان پێشاندا.
 
لە خولەکی یەکەمی کاتی زیادکراوی یارییەکەدا، ستیڤن بێرخڤاین، بەلێدانێکی بەهێز گۆڵی دووەمی بۆ یانەی ئیتیحاد تۆمارکرد، یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی تیپەکەی کەریم بنزیما کۆتاییهات، یانەکە بە 36 خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکەیە، نەسڕ تووشی دووەم دۆڕان بوو و چووە پلەی چوارەم.
 
یانەی ئیتیحاد لە دۆخێکی زۆرباشدایە و لەم وەرزەدا لە دوای ئەنجامدانی 13 یاری تەنیا یەک یاریی لە خولەکەدا دۆڕاندووە.
دوای یارییەکە کریستیانۆ رۆناڵدۆ، پەیامێکی لە ئێکس بڵاوکردەوە و دەڵێت "بەهێزتر دەگەڕێینەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە