وەرزش
ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی بۆرووسیا دۆرتموند دوای تۆمارکردنی گۆڵی سەرکەوتن بەسەر پاریس سانجێرماندا
رووداو دیجیتاڵ
یانەی بۆرووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی توانی لە پاریس سانجێرمان بباتەوە و بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ سەربکەوێت.
لە میانی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، یانەی پاریس سانجێرمان لە نێو یاریگەی باخچەی شازادەکان میوانداری بۆرووسیا دۆرتموندی کرد، کە یاریی چوونی نێوانیان بە بردنەوەی دۆرتمۆند بە گۆڵێکی بێبەرامبەر کۆتایی هاتبوو.
پاریس هەر لە سەرەتاوە بە هێرشبردن دەستیپێکرد و چەندین هەلی مەترسیداری گۆڵتۆمارکردنی درووستکرد، بەڵام هێرشبەرانی یانەکە لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی دۆرتموند سەرکەوتوو نەبوون و گێمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە خولەکی 50ـی یارییەکەدا، ماتس هومڵس لە رێگەی لێدانێکی سەرەوە گۆڵی پێشکەوتنی دۆرتموندی تۆمارکرد و جیاوازییەکەی زیاتر کرد.
یاریزانانی پاریس تاوەکو دوایین خولەکی یارییەکە لە هێرشبردن و درووستکردنی هەلی گۆڵتۆمارکردن بەردەوامبوون، بەڵام تەنانەت نەیانتوانی بۆ جارێکیش تۆڕی گۆڵی دۆرتموند بهەژێنن و یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی یانە ئەڵمانییەکە کۆتایی هات.
بەم بردنەوەیە، یانەی بۆرووسیا دۆرتموند بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ سەرکەوت و لەوێ چاوەڕێی براوەی یاریی نێوان ریال مەدرید بایرن میونشن دەکات کە بڕیارە رۆژی چوارشەممە، کاژێر 22:00 رووبەڕووی یەکدی ببنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ