لەسەر داواکاری رۆناڵدۆ ئەفسانەیەکی ریال مەدرید پەیوەندی بە نەسڕەوە دەکات

07-05-2024
ئاسوودە پێشەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەفسانەیەکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پەیوەندی بە یانەی نەسڕی سعودییەوە دەکات. 
 
لە ماوەی رابردوودا هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە کە کریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی یانەی نەسڕ داوی لە یانەکەی کردووە فێرناندۆ هیێرۆ، ئەفسانەی پێشووی یانەی ریال مەدرید بگوازێتەوە بەمەبەستی ئەوەی وەک ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی یانەکە دەستبەکاربێت. 
 
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەڤان ماتیۆ مۆرێتۆ، هیێرۆ رازیبووە پەیوەندی بە نەسڕەوە بکات و وەک بەڕێوبەری وەرزشی لە یانەکەدا کاربکات. 
 
هیێرۆ کە ماوەی 14 ساڵ وەک یاریزان لە ریال مەدرید بوو، توانی سێ چامپیۆنزلیگ، پێنج لالیگا و جامی سوپەری ئەوروپا و چەندین نازناوی دیکە لەگەڵ لۆس بلانکۆس بەدەستبهێنێت. 
 
لە رابردوودا هیێرۆ نزیکەی ساڵێک وەک یاریدەدری راهێنەر لە ریال مەدرید بووە، دواتر پەیوەندی بە یانەی ریال ئۆڤیێدۆوە کردووە و وەک راهێنەری یانەکە دەستبەکاربووە، پاشان پۆستی بەڕێوبەری وەرزشی هەڵبژاردەی ئیسپانیای وەرگرتووە و ئێستا هەمان پێگەی لە یانەی چیڤاسی مەکسیکیدا هەیە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە