رووداو دیجیتاڵ
تیاگۆ سیلڤا، بەرگریکاری یانەی چێڵسیی ئینگلیزی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا پەیوەندی بە یانەی فلومینێنزییەوە دەکات.
سیلڤا کاروانی وەرزشیی لە فلومینێنزییەوە دەستپێکردووە، لە ساڵی 2009 ئەو یانەیەی بەجێهێشت و لە رێگەی یانەی ئەیسی میلانەوە چووە ئەوروپا و دوای سێ وەرز لە مانەوەی لە ئیتاڵیا، پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە کرد.
بەرگریکارە بەرازیلییەکە لە ساڵی 2020 پەیوەندی بە چێڵسییەوە کرد و توانی چەندین نازناوی گەورەی وەک چامپیۆنزلیگ، مۆندیالی یانەکان و جامی سوپەری ئەوروپا بەدەستبهێنێت.
ئەمڕۆ یانەی فلومینێنزی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی 'ئێکس' گواستنەوەی سیلڤایان راگەیاند لە پۆستێکدا نووسیویانە "گەڕایەوە ماڵەوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ