مێسی ماڵئاوایی لە دیماریا دەکات

10 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی ئانخێل دیماریا پەیامی ماڵئاوایی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لیۆنێل مێسی، ئەستێرە و کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، پەیامێکی ماڵئاوایی ئاراستەی ئانخێل دی ماریای هاوڕێی کرد، بەبۆنەی وازهێنانی لە یاریی نێودەوڵەتی، کە ئەرجەنتینییەکان لە یارییەکەیاندا بەرامبەر چیلی رێزیان لە دیماریا گرت.
 
دی ماریا لە پەراوێزی یاریی نێوان ئەرجەنتین و چیلی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 رێزی لێگیرا، کە پێشتر و دوای بردنەوەی کۆپا ئەمریکای 2024 ئەو یاریزانە وازهێنانی لە یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی تانگۆ راگەیاند.
 

لیۆ پەیامیکی ئاراستەی دی ماریا کرد، کە پێکەوە مۆندیالێک، دوو کۆپا ئەمریکا و فینالیسیمایەکیان بۆ ئەرجەنتین بردووەتەوە، کە تێیدا مێسی بە دیماریا دەڵێت "هیوادارم ئەم ئێوارەیە زۆر بەختەوەر بی و لەگەڵ خێزان و ئازیزانت کاتێکی خۆش بەسەرببەی".
 
مێسی لە پەیامەکەیدا، هەروەها بۆ دیماریای نووسیوە "هەموو شتێکمان گوتووە کە دەبوو بیڵێین، زۆر شتمان پێکەوە باسکرد، کێ پێیوابوو بەم شێوەیە کۆتایی دێت؟ زۆر بیرت دەکەین. بەم زووانە دەتبینمەوە".
 
هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی پاڵەوانی جیهان، لە گەڕی حەوتەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە چیلی بردەوە، کە لیۆنێل مێسی، بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی بەشداری لەم یارییەدا بکات.
 
تانگۆ ئێستا بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ لە 6 یارییدا پێشەنگی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشووری گرتووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە