رووداو دیجیتاڵ
یانەی تۆپی پێی ژنانی گەڤەر لەم وەزرەدا؛ بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەی Bی یانە پلە یەکەکانی تورکیای گرتووە.
ژنانی یانەی گەڤەر، رۆژی یەکشەممە 5-1-2025 لە یازدەیەم هەفتەی خولی یانە پلەیەکەکانی تورکیا رووبەڕووی یانەی کایسەری بوونەوە.
لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا فاتمە سەردار یەکەم گۆڵی بۆ گەڤەر تۆمارکرد و گێمەکە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا یاسەمین ئەرئۆغڵو و دیان جیهان گۆڵی دووەم و سێیەمیان بۆ یانەی گەڤەر تۆمارکرد.
بەوجۆرە یانەی ژنانی گەڤەر یارییەکەی بە سێ گۆڵی خاوێن لە یانەی ژنانی کایسەری بردەوە.
هەریەک لە مستەفا ئاکن، قایمقامی شارۆچکەی گەڤەر، ئەمین یڵدرم، بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی گەڤەر و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی ناوچەکە ئامادەی یارییەکە بوون.
یانەی گەڤەر لە خولی پلە یەکی تۆپی پێی ژنانی تورکیادا لەم وەرزەدا 11 یاریی کردووە. 10 یاریی بردووەتەوە و لە یارییەکیشدا یەکسان بووە.
لەدوای یانەی گەڤەر، ژنانی ئەنتالیاسپۆر بە 28 خاڵ لە پلەی دووەمە و یانەی کایسەری بە 22 خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ