یەکەم لێدوانی نەیمار دوای تووشبوونی بە پێکان

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن نەیمار دا سیلڤا هیلال یانەی هیلال
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نەیمار داسیلڤا، ئەستێرەی بەرازیلی و یانەی هیلال، پەیامێک لەبارەی پێکانەکەی بڵاوکردەوە، دوای ئەوەی لە یاریی بەرامبەر ئیستقلالی ئێرانی دوای چەند خولەکێک لە چوونە ناوەوەی بۆ یاریگە گۆڕانکاریی پێکرا.
 
نەیمار لە یارییەکەدا لە خولەکی 58 چووە نێو یاریگە و لە خولەکی 87 تووشی پێکانبووەوە، بەو هۆیەوە بەناچاری گۆڕانکاریی پێکرا و بەدڵتەنگییەوە یاریگەی بەجێهێشت، ئەمەش هاندەرانی یانە سعودییەکەی نیگەرانکرد.
 
میدیای بەرازیل هەر زوو بە گرنگییەوە چاودێری دۆخی یاریزانەکەیان کرد و رایانگەیاند، ئەگەری هەیە یاریزانەکە 3 تاوەکو 4 هەفتەی دیکە لە یاریگەکان دووربکەوێتەوە.
 
نەیمار لەبارەی پێکانەکەیەوە پەیامێکی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە و گوتی "هەستم بە گرژبوونێکی زۆر کرد، پشکنین دەکەم و هیوادارم شتێکی گەورە نەبێت، ئەمە شتێکی ئاساییە دوای ئەوەی ماوەی ساڵێک دوورکەوتمەوە، پزیشکەکانیش هۆشدارییان پێداوم، بۆیە دەبێت هۆشیاربم، بۆ ئەوەی بتوانم خولەکی زیاتر یاری بکەم."
 
نەیمار بەهۆی ئەوەی لە بەستەرەکانی ئەژنۆیدا تووشی پێکانێکی قورس بوو، زیاتر لە ساڵێک بوو لە یاریگەکان دوورکەوتبووە، لە یاریی رابردووی یانە سعودییەکە لە خولی سعودییەدا گەڕایەوە و شەوی دووشەممەش لە چامپیۆنزلیگی ئاسیادا چەند خولەکێک بەشدارییکردەوە، بەڵام جارێکی دیکە تووشی پێکانبوو و لە یاریگەکان دووردەکەوێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە