رووداو دیجیتاڵ
کارلۆ ئەنچێلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید، رایگەیاند کە لە بێلینگهام تووڕەبووە و داوایەکی ئاراستەی ئێندریك کردووە
لە درێژەی ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ، یانەی ریال مەدرید تووشی دوو شکست بوو، یەکێکیان بەرامبەر یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بوو و ئەوەی دیکەیان بەرامبەر بە بارسێلۆنا لە کلاسیکۆیەکی دۆستانەدا، کە
ئاستی یانە مەدریدییەکە بەدڵی هاندەران نەبوو و شەپۆلێکی ناڕەزایی بە دوای خۆیدا هێنا
ئەنچێلۆتی سەبارەت بەو رەخنانە دەڵێت "با شێتانە بیرنەکەینەوە، تەنیا یاریی دۆستانەن، ئێمە 8 یاریزانمان لێرە نین"
راشیدەگەیەنێت کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ ئەو یاریزانانەی کە لە پشوودان، بەڵام لە بێلینگهام تووڕەیە
ئەنچێلۆتی سەبارەت بە تووڕەبوونەکەی لە بێلینگهام، دەڵێت "دوێنێ من تووڕە بووم لە بێلینگهام، چونکە وەڵامی پەیوەندییەکەی منی نەداوە، بە ڤینیسیۆسم گوت پەیوەندی پێوە بکات، راستەوخۆ وەڵامی ئەوی دایەوە و لەگەڵی قسەم کرد، بۆیە پێویستە ئاگاداربێت"
سەبارەت بە بەشداریکردنی ئێمباپێ و ئێندریک لە یاریی سوپەری ئەوروپادا، ئەنچێلۆتی رایدەگەیەنێت کە ئەو یاریزانانەی چامپیۆنزلیگیان بردەوە، ئەوان پێویستە لە یاریی سوپەری ئەوروپا یاری بکەن
سەبارەت بە ئیندریکیش ئەنچێلۆتی دەڵێت " ئەو ئاستێکی باشی پیشانداوە، بەڵام ئەو وەک ئاردا گولەری ساڵی رابردووە، نابێت پاڵەپەستۆ بخرێتە سەر یاریزانە لاوەکان، ئەو یاریزانێکی خۆشەویستە، بەتایبەت لە بەرازیل، پێویستە ئارام بگرین"
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ