سوهەیب تەها هۆکاری رۆیشتنی لە یانەی سەیدسادق بۆ رووداو ئاشکرا دەکات

دوێنێ کاژێر 07:31
سیڤەر بێستوون
A+ A-

رووداو دێجیتاڵ 

سوهەیب تەها، کاپتنی پێشووی یانەی سەیدسادق، ئاشکرایکرد کە بەهۆی هەژاری و دواکەوتنی مووچەوە یانەی سەیدسادقی جێهێشتووە و گرێبەستی لەگەڵ یانەی سیروانی نوێ واژۆکردووە. 

سوهەیبی 25 ساڵان، بۆ رووداو ئاشکرای کرد "هۆکاری وازهێنانم خراپی بارودۆخی یانەی سەیدسادق بوو لە رووی داراییەوە، منیش بڕیارم دا یانەکە جێبهێڵم، چونکە لەپێناو بژێوی ژیانم دەبووایە بچمە یانەیەکی دیکە، هەربۆیە دوای رۆیشتنم لە یانەی سەدسادق راستەوخۆ یانەی سیروانی نوێ پەیوەندییان پێوە کردم و لە نزیکترین کاتدا گرێبەستییان لەگەڵ واژۆ دەکەم".

کاپتنی پێشووی یانەی سەیدسادق، زیاتر گوتی "بەداخەوە یانەی سەیدسدق زۆر بێباک و بێمنەتن لە یاریزانە نێوخۆییەکان و ئەوکاتەی پێیانم گوت دەڕۆم، کەس نەیگوت مەڕۆ".

یانەی سەیدسادق ئەم وەرزە تاوەکو ئێستا 11 یاریی ئەنجامداوە و هیچ سەرکەوتنێکی بەدەست نەهێناوە. لە دوایین پلەی ریزبەندی خولەکە دەبینرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە