فۆدین هەڕەشە لە مێژووی رۆناڵدۆ دەکات

04-04-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن فیل فۆدین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی مانچێستەر سیتی لە یاریی لووتکەی گەڕی 31ـی پرێمەرلیگدا، ئاستن ڤێلای گۆڵبارانکرد و فیل فۆدین هەڕەشە لە مێژووی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات.
 
لە یارییەکەدا فۆدین درەوشایەوە و باشترین ئاستی پێشکێشکرد، بە تۆمارکردنی هاتریکێکی مێژوویی هاوکاریی یانەکەی کرد بۆ بردنەوەی یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک.
 
فۆدین دوای تۆمارکردنی ئەو هاتریکە، بووە خاوەنی 3 هاتریک لە پرێمەرلیگدا و مێژوویەکی نوێی تۆمارکرد.
 
بە تۆمارکردنی ئەو سێ گۆڵەی بەرامبەر ئاستن ڤێلا تۆماریکردن، ئەستێرە ئینگلیزییەکە لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ، فرانک لامپارد و دیدێ درۆگبا یەکسانبووەوە، کە ئەوانیش هەریەکەیان 3 هاتریکیان لە پرێمەرلیگدا کردووە و بە تۆمارکردنی هاتریکێکی دیکە فۆدین هەرسێکیان تێدەپەڕێنێت.
 
جگە لەوە فیل فۆدین پێنجم یاریزانە بەشداریی لە 20 گۆڵ یان زیاتردا کردبێت.
 
فۆدین لەکاتێکدا 3 هاتریکی لە پرێمەرلیگدا کردووە هێشتا تەمەنی 23 ساڵە، پێشتر چوار یاریزان بەر لەوەی بگەنە تەمەنی 24 ساڵی زیاتر لە 3 هاتریکیان کردووە، ئەوانیش رۆبی فولەر 7 هاتریک، مایکل ئۆێن 7 هاتریک، هاری کەین 6 هاتریک و ئێرلینگ هالاند 5 هاتریک.
 
فیل بەو هاتریکەی شەوی چوارشەممە تۆماریکرد، بووە خاوەنی 14 گۆڵ و 4 گۆڵ لە ئێرلینگ هالاندی هاوڕێی لە یانەکە و گۆڵکاری پرێمەرلیگ دوورە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە