ریال مەدرید لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەکی نزیکدەبێتەوە

04-03-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت داهاتووی تۆنی کرووس، ئەستێرەی ئەڵمانی و یانەکەی یەکلابکاتەوە.
 
بەپێی دوایین پێشڤەچوونەکان، تۆنی کرووس، ئەستێرەی ئەڵمانی و یانەی ریال مەدرید نزیکە لەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی شاهانە نوێبکاتەوە، سەرەڕای ئەوەی تەمەنی بەرزبووەتەوە.
 
نیکۆ شێرا، رۆژنامەڤانی ئیتاڵی دەڵێت "ریال مەدرید بەتەواوی لە نوێکردنەوەی گرێبەستی کرووس نزیکبووەتەوە، یاریزانەکە بۆ وەرزێکی دیکە لەگەڵ ریال مەدرید بەردەوامدەبێت."
 
تۆنی کرووس لە هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید کۆتاییدێت، زیاتر لە جارێک رایگەیاندووە، ویستی ئەوەی هەیە لە یانەکەدا بەیەکجاری واز لە یارییکردن بهێنێت.
 
ئەستێرە ئەڵمانییەکە لەکاتێکدا گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید نوێدەکاتەوە، ماوەیەک لەمەوبەر گەڕانەوەی بۆ نێو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا راگەیاند و بۆ یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بانگهێشت دەکرێتەوە.
 
چاوەڕواندەکرێت دوای تەواوکردنی رێکارەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە، چەند هەفتەی داهاتوو بەفەرمی ریال مەدرید نوێکردنەوەی گرێبەستی تۆنی کرووس رابگەیێنێت.
 
تۆنی کرووس، ئێستا تەمەنی 34 ساڵە، لە ساڵی 2014 لە یانەی بایرن میونشنەوە پەیوەندیی بە ریزەکانی ریال مەدریدەوە کردووە و 10 ساڵە لەو یانەیە یاریی دەکات و رۆڵێکی گەورەی لە بردنەوەی چەندین نازناوی جیاوازی یانەکەدا بینیووە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە