ڤیدیۆ؛ مێسی نازناوی 46ـەمینی بردەوە و ئینتەرمەیامی بووە پاڵەوان

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
مێسی، سوارێز، بوسکێس و ئەلبا
مێسی، سوارێز، بوسکێس و ئەلبا
نیشانەکردن ئینتەرمەیامی خولی ئەمریکا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لیۆنێل مێسی، بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ، سەرکردایەتیی یانەی ئینتەرمەیامی کرد بۆ بردنەوەی یەکەم نازناوی خولی تۆپی پێی ئەمریکا لە بەشی رۆژهەڵات و خۆیشی بووە خاوەنی 46 نازناو لە کاروانی یارییکردنیدا.
 
لە رکابەرییەکانی خولی ئەمریکادا، هەردوو یانەی ئینتەرمەیامی و کۆڵۆمبۆس رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە خولەکی 44 لیۆنێل مێسی گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی ئینتەرمەیامی تۆمارکرد و یانەکەی پێشخست.
 
چوار خولەک دوای ئەوە مێسی بەلێدانێکی راستەوخۆی جوان، بۆ جاری دووەم تۆڕی یانەی کۆڵۆمبۆسی هەژاند و یانەکەی زیاتر لە بردنەوەی نازناوەکە نزیککردەوە.
 
لە سەرەتای نیوەی دووەمدا، دیێگۆ رۆسی ئەنجامەکەی بۆ یانەی کۆڵۆمبۆس کەمکردەوە، بەڵام زۆری نەبرد لە دوای دوو خولەک لویس سوارێز گۆڵی سێیەمی بۆ ئینتەرمەیامی تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 60 خوان هێرناندێز بەلێدانی سزا ئەنجامەکەی بۆ کۆڵۆمبۆس کەمکردەوە، دوای ئەوەش هەلی ئەوەیان بۆ رەخسا ئەنجامەکە یەکسانبکەنەوە، بەڵام هەمان یاریزان لێدانی سزای لەدەستدا.
 
یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ کۆتاییهات، ئینتەرمەیامی بووە پاڵەوانی بەشی رۆژهەڵاتی خولی ئەمریکا و قەڵخانی هاندەرانی بەدەستهێنا، کە یەکەمجارە لە مێژوویدا ئەم نازناوە دەباتەوە.
 
بەبردنەوەی نازناوەکە، ئینتەرمەیامی سەرجەم یارییەکانی لە قۆناخی پلەی ئۆفدا لە یاریگەی خۆیدا ئەنجامدەدات.
 
دوای بەدەستهێنانی ئەم نازناوە لیۆنێل مێسی ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە 30 گۆڵ بەدرێسی ئینتەرمەیامی و دووەم گۆڵکاری مێژووی یانەکەیە، جگە لەوەش یاریزانەکە بووە خاوەنی 46 نازناو لە کاروانی یارییکردنیدا و یەکەم یاریزانە ئەو ژمارە زۆرەی نازناو بەدەستبهێنێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە