پەیامی مێسی بۆ ماڵئاواییکردن لە پاریس سانجێرمان

03-06-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، ئەمشەو دوایین یاریی بەدرێسی یانەکەوە ئەنجامدەدات و بەو بۆنەیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
 
مێسی لە پەیامەکەیدا بۆ ماڵئاواییکردن لە پاریس سانجێرمان دەڵێت "ماڵئاوا پاریس سانجێرمان، دڵخۆشم بە یارییکردن بۆ پاریس سانجێرمان و لە راستیدا چێژم بینی بە یارییکردن بۆ ئەم یانەیە و یارییکردن لەگەڵ چەند یاریزانێکی باش."
 
لیۆ لە پەیامەکەیدا سوپاسی پاریس سانجێرمان دەکات و دەڵێت "دەمەوێت سوپاسی یانەکە بکەم بۆ ئەو ئەزموونە جوانەی لە پاریس بەسەرمبرد."
 
لیۆنێل مێسی لە ساڵی 2021 لە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانییەوە پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمان کرد، لە ماوەی دوو ساڵ یارییکردنی بۆ ئەو یانەیە ئەستێرەی ئەرجەنتییەکە سێ نازناوی لەگەڵ یانەکە بردەوە.
 
لە کۆتایی ئەم مانگەدا گرێبەستی مێسی لەگەڵ پاریس کۆتاییدێت، تاوەکو ئێستا روون نییە یاریزانەکە دەچێتە کام یانە، هەرسێ یانەی هیلالی سعودی، ئینتەرمیامی ئەمریکی و بارسێلۆنای ئیسپانی رکابەری لەسەر گواستنەوەی دەکەن.
 
پێشتر کریستۆڤ گالتێ، راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رۆیشتنی مێسیی راگەیاند و گوتی "یاریی رۆژی شەممە بەرامبەر کلێرمۆن فۆت، دوایین یاریی مێسی دەبێت بەدرێسی یانەکەوە و هیوادارم هاندەران بەباشی پێشوازیی لێبکەن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).