ڤیدیۆ؛ زاخۆ دەیەوێت بەبردنەوە بچێتە نێو قۆناخی دووەمی خولی عێراق

02-04-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
یانەی زاخۆ
یانەی زاخۆ
نیشانەکردن یانەی زاخۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بە ئامانجی دووبارەکردنەوەی سیناریۆی نیوەی یەکەم و بەدەستهێنانی ئەنجامی باشتریش یانەی زاخۆ دەچێتە نێو رکابەرییەکانی قۆناخی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق.
 
زاخۆ لە نیوەی یەکەمی خولەکەدا، هەر هاندەرەکانی نەبوونە هەواڵی گەرمی عێراق، هەر هاندەرە بە جۆشوخروشە هەمیشەییەکەیان کاردانەوەیان دروست نەکرد، بەڵکو ئاستی بەرزی یانەکەش کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و زاخۆ لە قۆناخی یەکەمدا وەکو یانەیەکی رکابەر دەرکەوت.
 
ئەمشەو قۆناخی دووەمی خولەکە، بۆ زاخۆ لە کەربەلا دەستپێدەکات و کاژێر 21:30 لە دەرەوەی یاریگەی خۆی کوڕانی خابوور دەبنە میوانی یانەی قاسم.
 
زاخۆ لە کاتێکدا لە یاریی چووندا بەرامبەر ئەم یانەیە لە یاریگەی خۆیدا دوو خاڵی لەدەستداوە، دەیەوێت بەبردنەوەوە بگەڕێتەوە و بە سێ خاڵەوە بچێتە نێو رکابەرییەکانی قۆناخی دووەمی خولەکە.
 
یانە جوان و قەشەنگەکەی خولی عێراق، لەم وەرزەدا لە 19 یارییدا تەنیا 3 یاریی دۆڕاندووە، ئێستا بە 32 خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکەیە، ئەمە هیوایەکی زیاتری داوەتە هاندەرانی یانەکە و متمانەیەکی زیاتریشی لەلای پێکهاتەی تەڵاڵ بلووشی دروستکردووە بۆ ئەوەی لە قۆناخی دووەمیشدا هاوشێوەی قۆناخی یەکەم ئەنجامی باشیان هەبێت.
 
جگە لەوەش زاخۆ خاوەنی بەهێزترین هێڵی بەرگرییە لە خولەکەدا و تەنیا 8 گۆڵی لێکراوە، یانەکە هەرچەند باش دەزانێت قۆناخی دووەم وەکو یەکەم نابێت، بەڵام بە ئومێدی زۆرەوە دەچێتە نێو رکابەرییەکە، بەتایبەتیش کە میواندارەکەی لە پلەی پێشکۆتایی ریزبەندی خولی عێراقە و ئەنجامەکانی لەم وەرزەدا باش نین.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی یۆرۆی 2024 بەرزدەکاتەوە. وێنە: AFP

ئیسپانیا بۆ چوارەم جار بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ

ئیسپانیا بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە لە یاریگەی ئۆلیمپیا ستادیۆم لە بەرلین بەڕێوەچوو، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئینگڵتەرای بردەوە.