رووداو دیجیتاڵ
یانەی بارسێلۆنا لەبەردەم چەند ئاڵنگارییەکی زەحمەتدایە، بەر لەوەی بچێتە نێو ساڵی داهاتوو.
بارسێلۆنا دوای دۆڕانی بەرامبەر لاس پاڵماس و لەدەستدانی سێ خاڵ کەوتە نێو رکابەرییەکانی ئاڵۆزەوە و ئەگەری هەیە هەر بەو هۆیەشەوە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا لەدەستبدات.
تیپەکەی هانز فلیک، بەر لە تەواوکردنی ئەمساڵ چەند یارییەکی زەحمەتی ماوە، لە ماوەی 9 رۆژدا سێ یاری لە دەرەوەی یاریگەی خۆی ئەنجامدەدات، لە سەرەتای ئەم مانگەدا دوو یاری لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر ریال مایۆرکا و ریال بێتیس ئەنجامدەدات، پاشان لە 11-12 لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە چامپیۆنزلیگدا رووبەڕووی دۆرتموند دەبێتەوە.
یەکێکی دیکە لە یارییە زەحمەتەکانی بارسێلۆنا بەر لە تەواوکردنی ئەمساڵ بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید دەبێت، کاتێک 21-12 لە مونچویک رووبەڕووی یەکدەبنەوە و ئەو یارییە دەبێتە دوایین یاری یانە کەتەلۆنییەکە لە ساڵی 2024.
بارسێلۆنا ئێستا لە لالیگادا لە دوای سێ گەڕی رابردوو، هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە، لە 15 گەڕدا 11 بردنەوەی هەیە و بە 34 خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندە، بەڵام ئەگەری هەیە شوێنەکەی لەدەستبدات، بەتایبەت یانەی ریال مەدرید یارییەکی دواخراوی ماوە.
لەسەر ئاستی ئەورووپاش یانەکە لە 5 گەڕدا 4 یاریی بردووەتەوە و ئێستا بە 12 خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندی یانەکانی چامپیۆنزلیگە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ