ڤیدیۆ؛ رانیە یەکەم بردنەوەی لە مێژووی خۆیدا لە خولی نایابی کوردستان بەدەستهێنا

01-11-2023
ئیحسان تاهیر
هاندەرانی یانەی رانیە
هاندەرانی یانەی رانیە
نیشانەکردن یانەی رانیە خولی نایابی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

لە گەڕی یەکەمی خولی نایابی کوردستاندا، 4 یاری بەڕێوەچوون، رانیە و برایەتی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا. هەردوو یاریی زاخۆ و ئاکرێ، و هەندرێن و پێشمەرگەی هەولێر بە یەکسانبوون کۆتاییهاتن.
 
یانەی رانیە بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا بەشداری لە خولی نایابی کوردستاندا کرد و یەکەم سەرکەوتنی لە مێژووی خۆیدا بەدەستهێنا.
 
یانەی رانیە لە گەڕی یەکەمی خولی نایابی کوردستاندا، میوانداری یانەی دەربەندیخان کرد و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لێیبردەوە.
 
یانەی خاوەن یاریگە، لە نیوەی یەکەمدا ئاستێکی بەرزی پێشکێشکرد، بەڵام 45 خولەکی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا، کە جەماوەرێکی زۆری رانیە ئامادەی یارییەکە بووبوو، کوڕانی دەروازەی راپەڕین باشتر دەرکەوتن و لە خولەکی 53 لێدانێکی سزایان بۆ هەژمارکرا، بەڵام محەممەد کانۆ سەرکەوتوو نەبوو لە جێبەجێکردنی و نەیتوانی گۆڵ بکات.
 
لە خولەکی 65 یاریزان ئارام بابانی گۆڵی پێشکەوتنی بۆ رانیە تۆمارکرد.
 
لە کاتێکدا یاریزانانی دەربەندیخان هەوڵیان دەدا ئەنجامی یارییەکە یەکسان بکەنەوە، چالاک سەرکەوتی یاریزانی رانیە لە دواخولەکدا گۆڵی دووەم و دڵنیابوونی بۆ تیپەکەی تۆمارکرد و یارییەکە بە ئەنجامی 2-0 لە بەرژەوەندی رانیە کۆتاییهات.
 
لە یارییەکی دیکەدا، زاخۆ میوانداری ئاکرێی کرد و هەردوو یانە بە ئەنجامی 1-1 کۆتاییهات. هەروەها هەندرێن و پێشمەرگەی هەولێر لە یارییەکی دیکەدا بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.
 
لە یاریی چوارەمدا، برایەتی بووە میوانی شەقڵاوە و بە 3 خاڵ گەڕایەوە هەولێر، دوای ئەوەی توانی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یارییەکە بباتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کیلیان ئێمباپێی فەرەنسی و لامین یامالی ئیسپانی

ئیسپانیا و فەرەنسا بەسەر ئەڵمانیا و پۆرتوگالدا سەرکەوتن بۆ چوارگۆشەی زێڕین

هەزاران هاندەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پەیتا پەیتا و بە جۆش و خرۆشەوە لە فان زۆنی شاری هامبۆرگ کۆبوونەوە، ئەوان چوونە ئەوێ تاوەکو سەیری یارییەکی گرنگ لەنێوان ئیسپانیا و ئەڵمانیا بکەن، کە لە شتووتگارت بەڕێوەدەچوو. یارییەکە 120 خوولەکی خایاند و پێچەوانەی پێشبینیی ئەڵمانییەکان، هەڵبژاردەکەیان 2 بە 1 دۆڕا