بنزیما لە ئیتیحاد دەڕوات؟

01-04-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کەریم بنزیما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسێکی یانەی ئەهلی سعودی وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە، کە باس لە ئەگەری چوونی کەریم بنزیما بۆ یانەکە دەکەن.
 
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە، کەریم بنزیما ئەگەری هەیە لە یانەی ئیتیحاد بڕوات و پەیوەندی بە یانەی ئەهلییەوە بکات، لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا.
 
خالد عیسا، سەرۆکی دامەزراوەی قازانج نەویست لە یانەی ئەهلی جەددەی سعودی لەو بارەیەوە قسەدەکات و هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.
 
عیسا لەلێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا دەڵێت "هیچ قسەیەکی فەرمی لەبارەی کەریم بنزیماوە لە یانەکەدا نەکراوە و لەو بارەیەوە گفتوگۆ لەگەڵ هیچ کەسێک نەکراوە."
 
سەرۆکی دامەزراوەکە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی "لەوانە بەشێوەیەکی نافەرمی بنزیما پێشکێشکرابێت، بەڵام ئێستا هیچ شتێکی لەو شێوەیە نییە."
 
بڵاوبوونەوەی دەنگۆی چوونی کەریم بنزیما لە یانەی ئیتیحاد لەکاتێکدایە، یاریزانەکە لە ماوەی رابردوودا کێشەی زۆری لەگەڵ ئەو یانەیە هەبووە و چەند هەفتەیەک بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرابکرێت یانەکەی بەجێهێشت.
 
لەگەڵ ئەوەشدا بنزیما تاوەکو ئێستا لەگەڵ یانە سعودییەکە ئاستێکی بەرزی پێشکێش نەکردووە و لە 24 یارییدا بەدرێسی ئەو یانەیەوە لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا تەنیا 12 گۆڵی کردووە، ئەمەش لە ئاستی چاوەڕوانیی هاندەرانی یانەکەدا نییە.
 
یانەی ئیتیحاد لە خولی سعودیدا لە دۆخێکی باشدا نییە، یانەکە لە پلەی چوارەمی ریزبەندی خولەکەیە بە 46 خاڵ و 25 خاڵ لە یانەی هیلالی یەکەمی ریزبەندی خولەکەوە دوورە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).