گالەری

رووداو دیجیتاڵ 

پێشبڕکێی پاسکیلسواریی شاخەوانی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 26-5-2024) لە سەیرانگەی دڵۆپەی هەولێر سازکرا.
 
پێشبڕکێکە بە بەشداریی 35 پاسکیلسواری حەوت یانەی پاسکیلسواری سازکرا، کە مەودای 15 کیلۆمەتریان لە هەوراز و نشێوییەکانی سەیرانگەکە بڕی.
 
پاسکیلسوارانی یانەی کۆیە پلەی یەکەمیان لە پێشبڕکێکەدا بەدەستهێنا و یانەی دهۆکیش دووەم بوون.
 
ئەمە، یەکەم پێشکێی لەمشێوەیە کە بەسەرپەرشتیی فیدراسۆنی پاسکیلسوارانی کوردستان سازدەکرێت.