رووداو دیجیتاڵ
بوولتەنی ئەمڕۆی وەرزشی کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت تایبەت بوو بە هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق و رۆڵی کورد لە هەڵبژاردنەکاندا.
لە سەرەتای بوولتەنەکەدا وردەکارییەکانی تایبەت بە شێوازی هەڵبژاردنەکان و کاتی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکەدا خرانەڕوو.
وردەکارییەکانی تایبەت بە هەردوو رکابەری سەرەکی بۆ بردنەوەی پۆستی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێ، لەنێوان عەدنان درجال و یونس مەحموود باسکران.
سەفین یاسین، سەرۆکی یانەی هەولێر لە بوولتەنەکەدا لە بەغداوە قسەی بۆ رووداو سپۆرتس کرد و باسی لە وردەکاریی زۆر مەترسیدار لەبارەی یانەی هەولێرەوە کرد.
سەرۆکی یانەکە گوتی "خیانەت لە یانەی هەولێر کراوە، بۆ ئەوەی دەنگ نەداتە بەربژێری حکومەت، دژایەتییەکی بەردەوامی سەرۆکی یانەکە دەکرێت و یانەی هەولێر و درێسەکانی هەراج کراون، بۆیە پێویستە هەرچی زووە لێکۆڵینەوە بکرێت و ئەو دەستانە ببڕدرێن کە دەبنە هۆی تێکدانی یانەی هەولێر".
