رووداو دیجیتاڵ
بوولتەنی ئەمڕۆ وەرزشیی رووداو کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، بە دوو پرسی جیاواز، یەکێکیان کێشە و بردنەوە گرنگەکەی هەولێر بوو بەرامبەر شورتە و ئەوەی دیکەشیان تایبەت بوو بە رکابەریکردن بۆ بردنەوەی خولی سعودی.
لە سەرەتای بوولتەنەکەدا، دوایین گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە کێشە کارگێڕییەکانی یانەی هەولێر خرایەڕوو و پاشان، بردنەوە گرنگەکەی هەولێر بەرامبەر یانەی شورتە و گۆڵەکانی یانەکە پێشاندران.
ماڵئاوایی شێرزوود تێمیرۆڤ لە یانەی هەولێر بەشێکی گرنگی بوولتەنەکە بوو، دوای ئەوەی یاریزانەکە 28 گۆڵی لە وەرزێکدا بەدرێسی یانەکەوە تۆمارکرد و ماڵئاوایی لە یانەکە کرد.
ئەمشەو خولی سعودی کۆتاییدێت، رکابەریی بردنەوەی نازناوەکە لەنێوان هەردوو یانەی نەسڕ و هیلالە، لەبارەی ئەو رکابەرییەوە کاروان ئەژین، میوانی بوولتەنەکە بوو و گفتوگۆیەکی گەرم لەبارەی کاروانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە سعودیە و هەلی بردنەوەی نازناوی خولەکە کرا.
