رووداو دیجیتاڵ
لە بوولتەنی ئەمڕۆ وەرزشیی رووداودا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، چەند مژارێکی گرنگ خرانەڕوو.
یاریی نێوان هەردوو یانەی هەولێر و شورتە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، بۆ رکابەریکردن لەسەر پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی خولەکە و رووبەڕووبوونەوەی هەردوو یانەی نەورۆز و زاخۆ، لە دێربییەکی کورستانیانەدا لە سلێمانی زانیاریی لەبارەوە خرایەڕوو.
دوای ئەوە لەسەر ئاستی ئەورووپا، دەستکەوتە مێژووییەکەی ئارسیناڵ بۆ بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ گرنگیی پێدرا و وردەکارییەکانی بردنەوەی ئەو نازناوە دوای 22 ساڵ باسی لێوەکرا.
جگە لەوەش دیمەنی ئاهەنگی هاندەرانی یانەکە و یاریزانانی دوای یەکسانبوونی مانچێستەر سیتی و بۆرنمۆوس، بە ڤیدیۆ پێشاندرا.
یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ، لەنێوان هەردوو یانەی ئاستۆن ڤیلا و فرایبۆرگ یەکێکی دیکە بوو لەو مژارانەی لە بوولتەنەکەدا گرنگیی پێدرا، کە هەردوو یانە لە ئیستەنبوڵ رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
