رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، گرنگی بە دەستکەوتە مێژوویی گەورەکانی کورد درا لە گۆڕەپانی وەرزشیی جیهان و ئاسیادا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا باس لە دەستکەوتی گەورەی عەگید کابایێل، ئەستێرەی یاریی بۆکسینگ کرا، دوای ئەوەی توانیی پشتێنی کێشی قورس لای خۆی بهێڵێتەوە و سەرکەوتن بەرامبەر نێلسۆن هیسای بەدەستبهێنێت.
دوای بردنەوە مێژووییەکەی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە جیا پەیامی پیرۆزباییان ئاراستەی عەگید کابایێل کرد.
یانەی سەنحاریب، لە یاریی بالەدا و لەسەر ئاستی خانمان، پلەی یەکەمی جامی رۆژئاوای ئاسیای بەدەستهێنا و بووە یەکەم یانە لە مێژووی کوردستان و عێراقدا ئەو نازناوە بباتەوە.
سەرکەوتنی ئامەدسپۆر بەرامبەر گازی عەنتاپ لە سوپەرلیگدا، یاریی دهۆک بەرامبەر دیالە و رووبەڕووبوونەوەی هەولێر و جۆلان لە خولی عێراق بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوون.



